مەلاڕەزاق عومەر ئەبوبکر عارەب

مەلاڕەزاق عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەهۆی شۆڕشی بارزانەوە ئاوارەی دەڤەری خۆشناوەتی و خوارووی عێراق بوونە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی کەندە گوڵی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.


ژیاننامە

مەلاڕەزاق عومەر لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ستریانی سەربە قەزای ئاکرێ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. بەهۆی شۆڕشی بارزانەوە ئاوارەی دەڤەری خۆشناوەتی بووە و لە ناحیەی هیران نیشتەجێ بووە، دواتر گوازراونەتەوە بۆ خوارووی عێراق و لە پارێزگای دیوانیە نیشتەجێ کراووە.


خەباتنامە

شەهید مەلاڕەزاق لە ساڵی ١٩٧٤ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی عەلی میرۆی سەر بە هێزەکەی حەمید ئەفەندی.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی کەندە گوڵی سەربە قەزای ئاکرێ  لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق کە راستەوخۆ لەلایەن حەمید ئەفەندیەوە فەرماندەی هێرشەکە دەکرا، مەلاڕەزاق فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر