مەعروف قادر عەلى

مەعروف قادر عەلى، ناسراو بە مارف چۆمانى، ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى چۆمانى سوایل ئاغا لە ناحیەى سمیلان سەر بەقەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بەهرەم نیشتەجێ دەبێت


مەعروف قادر عەلى، ناسراو بە مارف چۆمانى، ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى چۆمانى سوایل ئاغا لە ناحیەى سمیلان سەر بەقەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بەهرەم نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٧٦ ئاوارەى باشوورى عێراق دەبێت، پاش دوو ساڵ مانەوەیان لەباشوورى عێراق دەگەڕێتەوە زێدى باب و باپیرانى، ساڵى ١٩٨٥ بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێی قوشتەپە لە پارێزگاى هەولێر ڕادەگوازرێنەوە، ساڵى ١٩٨٨ دەگەڕێتەوە ئۆردوگاى دیانا.

ساڵى ١٩٧٣ لەتەمەنى ١٥ ساڵى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات لەگەڵ جەلیل شێرکاوەیی دەبێتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٩١ سەرەتاى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان لە شارى سۆران بەشدارى دەکات و ڕۆڵێکى باڵاى دەبێت، ساڵى ١٩٩٢ دواى پێکهێنانى لەشکرى کوردستان لە بەتالیۆنى ٩ی گۆشینە سەر بە لقى نەجمەدین گۆرۆنى دەبێتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ پلەى جێگرى بەتالیۆنى ١ لە لیواى ٧٢ى سوپاى باڵەک وەردەگرێت.

شەهید مەعروف چۆمانى بەشدارى چەندین شەڕی بەرگری لە یاسا و سەروەری کوردستان وەک شەڕەکانى  قەسرێ، حاجى ئۆمەران، بەردەبووک، ئاشى خدر ئاغا، گەروەبێشێ، لۆلان، خنێرە و چیاى حەساڕۆست دەکات.

لە شەوى ٢٩ لەسەر ٣٠ى ئابى ١٩٩٨ لەشەڕێکى دەستە و یەخە لەگەڵ چەکدارانى پەکەکە لە ناوچەى گۆجاڕ لە ڕەبایەى فاتان لە سێرێیانی دیلمان، لەگەڵ دوو لە هاوسەنگەرانى شەهید دەکرێت، پاش شەهیدکردنى تەرمەکەی دەسوتێندرێت و دەشێوێندرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر