محەمەد عەباس حەمەد کوریزکە

مەحەمەد عەباس، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە پردی گەڵالە بەر ناپاڵمی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق کەوتووە و شەهید بووە.


ژیاننامە

حەمەد عەباس حەمەد کوریزکە لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی زەروەی سەربە قەزای ناوەندی هەولێر لە دایکبووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە. مەحەمەد عەباس  خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سرور ڕۆستەمە و خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچە بە ناوەکانی یاسین، خانێ، خۆخێ و قەمەرناس.


خەباتنامە

شەهید محەمەد عەباس لە ساڵی ١٩٦٨ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی دووی هیزی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا مستەفا نێروەیی فەرماندەی بەتالیۆن بووە. 

لە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن فرۆکەکانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و پردی گەڵاڵە ناپاڵم باران کراووە و مەحەمەد عەباس و دوو هاوسەنگەری شەهید بوونە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر