مەحمود یابە مەحمود براهیم

مەحمود یابە مەحمود براهیم، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ماوەی یەک ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە دەشتی گوێڕ کەوتۆتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێم و شەهید بووە


ژیاننامە

شەهید مەحمود یابە لە ساڵی ١٩٤٩ لە بناری چیای سەفین و لە گوندی قڕژەی سەربە قەزای پیرمام لە دایکبووە. دانیشتووی هەولێر بووە و سەرقاڵی کەسابەتی بازاڕ و شوفێری دەڕاسە بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی حەنیفە عومەر بووە.


خەباتنامە

شەهید مەحمود یابە لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری ڕێکخستنی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چالاکیەکدا لە ساڵی ١٩٦٧ لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگیر کراوە و ماوەی یەک ساڵ زیندانی بووە لە گرتووخانەی موسڵ، دوای ئازادبوونی لە ساڵی ١٩٦٨ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا شەهید فارس باوە فەرماندەی هێز بووە.

لە ڕێکەوتی ١٤ی تەممووزی ١٩٦٩ بە فەرمانی سابیر شێخ جامی جێگری فەرماندەی هێز، مەحمود یابە و دوو هاوسەنگەری دەنێردرێن بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لە گوندی گاعدرییەی عەرەبنشین لە دەشتی گوێڕ، لە گوندەکە کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق، مەحمود یابە و هاوسەنگەرێکی بەناوی سۆفی حەسەن شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر