ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، میرحاج ئه‌حمه‌د تاهیر، ناسراو به میرحاج ئاكره‌یی، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر بووه و له ٧ی ئایاری ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٤ له به‌شدارانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥)، ساڵی ١٩٤٦ له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورده(كۆنگره‌ی دامه‌زراند)، ساڵی ١٩٤٨ به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی باشوور ـ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆنفڕانسی باكۆ) ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٥٣ له كۆنگره‌ی سێیه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
میرحاج ئه‌حمه‌د تاهیر ساڵی ١٩١١ له شاری ئاكرێ سه‌ر به پارێزگای موسڵ لەدایك بووه، ساڵی ١٩٢٣ قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٢٣ بۆ خوێندن له قۆناغی ناوه‌ندی ڕووی له شاری به‌غدا كردووه، ساڵی ١٩٢٩ قۆناغی دواناوه‌ندی له شاری به‌غدا ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٢٩ ویستوویه‌تی بچێته كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا به‌ڵام له‌به‌ر كوردبوونی وه‌رنه‌گیراوه، ساڵی ١٩٣١ له خانه‌ی مامۆستایانی به‌غدا ده‌رچووه، ساڵی ١٩٣١ وه‌ك مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی له شاری به‌غدا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٣٥ له كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا به قوتابی وه‌رگیراوه، له ١٥ی ئه‌یلوولی ١٩٣٦ له خولی پانزده‌یه‌می كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا به پله‌ی مولازمی دووه‌م ده‌رچووه، له ٤ی ته‌موزی ١٩٣٧ به پله‌ی مولازمی دووه‌می تۆپخانه و به‌كالۆریۆسی سه‌ربازی له كۆلێژی سه‌ربازی ده‌رچووه، ساڵی ١٩٣٩ بووتە مولازمی یه‌كه‌م، ساڵی ١٩٤٣ پله‌ی له ڕیزه‌كانی سوپای عێراقدا به‌رز كراوه‌ته‌وه و بووەتە نه‌قیب (ڕه‌ئیس)، له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌ربازیدا خولی تۆپخانه و فڕۆكه‌وانی بینیوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركی، ئینگلیزی، ڕوسی و فارسی بووه.
خەباتنامە
ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر بووه و له ٧ی ئایاری ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای كورده‌وه كردووه، له ١٦ی ئابی ١٩٤٢ به هاوڕێیه‌تی مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا ناسراو به مستەفا خۆشناو (١٩١٢-١٩٤٧) ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژ.ك) له باغی سیسه‌ی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، له مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٣ به هاوڕێیه‌تی مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا (١٩١٢-١٩٤٧) ناسراو به مسته‌فا خۆشناو ئه‌ندامی شاندی حزبی هیوای كورد بۆ دیدار له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی سۆڤێت و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردووه، له مانگی حوزه‌یرانی ١٩٤٤ به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی كردن به ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤێت و شۆڕشگێڕانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ردانی شاری ورمێ كردووه، له مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٤٤ به هاوڕێه‌تی مسته‌فا خۆشناو له شاری ورمێ چاویان به نه‌قیب ڤیلچیڤسكی نوێنه‌ری تایبه‌تی ستالین بۆ كاروباری ئێران و كورد كه‌وتووه به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری له دۆزی كورد و له شاری ته‌ورێز دیداریان له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ لووبۆف سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی جه‌نگی سۆڤێت و ژه‌نه‌راڵ ئهتهكشیۆف بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كردووه، له ٢٥ی كانونی دووه‌می ١٩٤٤ ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌گه‌ڵ شۆڕشگێرانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) له به‌ره‌ی ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای موسڵ بووه و هه‌وڵی داوه گشت سه‌ركرده‌كانی كورد پشتگیری مستەفا بارزانی له داواكاری مافی كورد بكه‌ن.
ساڵی ١٩٤٤ به هاوڕێه‌تی مستەفا خۆشناو و عەزیز شەمزینی به نوێنه‌رایه‌تی حزبی هیوای كورد دیداریان له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی كرد و سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریان دووان، ساڵی ١٩٤٤ به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی شۆڕشی دووه‌می بارزان له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له به‌ندیخانه‌ی عەماره به‌ند كراوه، له ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥ له ڕێ محه‌مه‌د ئه‌مین ئاغای ئاكرهییهوه له شاری به‌غدا ده‌رباز بووه و له ٢٩ی نیسانی ١٩٤٥ له شاری موسڵ به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ئاكرێ هه‌ڵاتووه و دواتر بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان ناوه‌ندی شۆڕشی دووه‌می بارزان په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١ی ئایاری ١٩٤٥ گه‌یشتووه‌ته ناوچه ئازادكراوه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان و په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٥ له دامه‌زرێنه‌رانی لێژنه‌ی ئازادی بووه له سه‌رده‌می شۆڕشی دووه‌می بارزاندا، له ١٩ی ئابی ١٩٤٥ له‌به‌ر به‌شداری له شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) فه‌رمانی زه‌وتكردنی گشت دارایی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی له‌لایه‌ن دادگای عورفی عێراقه‌وه بۆ ده‌ركراوه، له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، له ٢١ی ئاداری ١٩٤٦ له شاری مه‌هاباد به یاوه‌ری جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی له‌گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆككۆماردا دیداریان كردووه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هێزی بارزان، ساڵی ١٩٤٦ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی سێیه‌می هێزی بارزان له به‌ره‌ی سه‌قز له سنووری كۆماری دیموكراتی كوردستان (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) بووه، ساڵی ١٩٤٦ به یاوه‌ری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی له شاری مه‌هاباد دیداری له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی ئارچی ڕۆزڤیلتی كردووه.
ساڵی ١٩٤٦ دیدارێكی تایبه‌تی بۆ پارێزه‌ر ڕه‌شید ئیسماعیل عه‌زیز (١٩٢٠-٢٠٠١) ناسراو به ڕه‌شید باجه‌ڵان له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د سه‌رۆككۆماری كۆماری دیموكراتی كوردستان ڕێكده‌خات و خۆی ئاماده‌ی ئه‌م دیداره ده‌بێت، ساڵی ١٩٤٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كورد بووه، ساڵی ١٩٤٦ به‌شداری شه‌ڕی مامشای دژ به سوپای ئێرانی كردووه، ساڵی ١٩٤٦ له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م (كۆنگره‌ی دامه‌زراندن) به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٦ به پله‌ی عه‌قید فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی سێی هێزی بارزانی له سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٤٦ به‌رپرسی وه‌رگرتنی كه‌لوپه‌ل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه له كۆماری میللی ئازه‌ربایجان بۆ هێزی بارزان له ته‌قی ئاوا له سنووری نێوان هه‌ردوو كۆمار، له كۆتایی ساڵی ١٩٤٦لهسهردهمی نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان به فه‌رمانی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی ساینقه‌ڵای گرت به مه‌به‌ستی ئاسانكردنی پاشه‌كشی هێزی بارزان و هێزی پشتوانی كۆماری میللی ئازه‌ربایجان له به‌ره‌ی سه‌قز به‌ره‌و شاری مه‌هاباد، له ٢١ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٤٦ ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری باشووری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) بووه بۆ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی و ئه‌مریكی و ئینگلیزدا به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی باشوورییه‌كانی كوردستان بۆ زێدی خۆیان، ساڵی ١٩٤٦دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی كردووه و هه‌وڵی له‌گه‌ڵ داوه كه خۆی ڕاده‌ست نه‌كات.
ساڵی ١٩٤٦ له‌دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان له شاره‌دێی نه‌غه‌ده ئه‌ندامی شاندی كوردی بووه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ غه‌فاری نوێنه‌ری سوپای ئێران‌دا، له ٨ی نیسانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا گه‌یشتووه‌ته گاده‌ر و بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانیدا به‌رگری بكات و خۆی ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌كات، له ٢٨ ئایاری ١٩٤٧ له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مستەفا بارزانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی جرمی له گوندی جرمی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی خۆڕێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه و پلاندانان بۆ به‌ڕێ كه‌وتن به‌ره‌وو یه‌كێتی سۆڤێت كردووه، ساڵی ١٩٤٨ به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی باشوور ـ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆنفڕانسی باكۆ) ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٥٣ بێ ئاماده‌بوونی خۆی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی سێیه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه، له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردودا له په‌یمانگای ڕامیاری حزبی شیوعی ئۆزبه‌كستان بۆ ماوه‌ی سێ سال خوێندوویه‌تی و به‌كالۆریۆسی له زانسته ڕامیارییه‌كانی به‌ده‌سـت هێناوه، له ١٧ی ئه‌یلوولی ١٩٥٨ به فڕۆكه گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی پراگ، له ١٩ی ئه‌یلوولی ١٩٥٨ به هاوڕێیه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره و له كۆشكی قوببه له‌لایه‌ن جه‌مال عه‌بدولناسر (١٩١٨-١٩٧٠)ه‌وه پێشوازی لێ كراوه، له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی ١٩٥٨ به یاوه‌ری سه‌رۆك مستەفا بارزانی تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ونی میسری له شاری قاهیره داناوه.
ساڵی ١٩٥٨ له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانیدا كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری عێراق حوكمی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر لابراوه، له ٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٨ ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (الحریة) چاپی شاری به‌غدا هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی له یه‌كێتی سۆڤێت بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌ر له ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی خۆی به زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی كوردی سوپای عێراقی پته‌وده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی ئاشنایان ده‌كات، ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د خۆشهویدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مسته‌فا بارزانییه‌وه ڕاسپێردراوه تا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هه‌ڤاڵانی بارزانیدا قسه بكات به مه‌به‌ستی باسكردن له گوزه‌ران له باشووری كوردستان تا خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێنه‌وه، له ڕۆژی ١٨ی نیسانی ١٩٥٨ به دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی بارزانی گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن شێخ ئه‌حمه‌د بارزان (١٨٩٦ـ ١٩٦٩) و جه‌ماوه‌ری شاره‌كه پێشوازیان لێكرا و به‌م بۆنه‌یه گوتارێك بۆ جه‌ماوه‌ری خوێنده‌وه، له ٢٣ی ئاداری ١٩٥٩ به فه‌رمانێكی كۆماری و به واژۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری عێراق به پله‌ی موقه‌ده‌م له ڕیزی سوپای عێراقی وه‌رگێراوه.
له ڕۆژی شه‌مه ١٨ی نیسانی ١٩٥٩ له به‌نده‌ری به‌سره له باشووری عێراق له پێشوازیی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵگری هه‌ڤاڵانی مسته‌فا بارزانیدا بووه كه له یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه و گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه، له ٨ی شوباتی ١٩٦٣ له دوای كۆدێتای حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤-١٩٦٣)دا له سوپای عێراق خانه‌نشین كراوه، ساڵی ١٩٧٧ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤-١٩٨٢)ه‌وه ڕاسپێردراوه كه پۆستێكی وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێ به‌ڵام به‌مه قایل نه‌بووه، ساڵی ١٩٧٩ به شێوه‌یه‌كی نهینی له شاری به‌غدا و له ماڵی خۆی پرسه‌ی بۆ سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) داناوه، له ١٣ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٨ له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی پیربانێ له شارۆچكه‌ی ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك به خاك سپێردراوه.
سه‌رچاوه:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.