مەجید ئەتروشی

عه‌بدولمه‌جید جه‌رجیس محه‌مه‌د مسته‌فا، ناسراو به‌ مه‌جید ئه‌فه‌ندی و مه‌جید ئه‌تروشی، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق و له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراقه‌وه‌ وه‌ك قایممه‌قامی شێخان له‌ سنووری پارێزگای موسڵ ده‌ستنیشان كراوه‌


عه‌بدولمه‌جید جه‌رجیس محه‌مه‌د مسته‌فا، ناسراو به‌ مه‌جید ئه‌فه‌ندی و مه‌جید ئه‌تروشی، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق و له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراقه‌وه‌ وه‌ك قایممه‌قامی شێخان له‌ سنووری پارێزگای موسڵ ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٦٦ له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌‌‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٧ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی ڕامیاری ـ سه‌ربازی كانی سماق (هه‌ولێر) بووه‌، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری دووه‌م وه‌ك قایممه‌قامی شێخان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلووله‌وه‌ دامه‌زراوه‌.


ژیاننامه‌

عه‌بدولمه‌جید جه‌رجیس محه‌مه‌د مسته‌فا له‌ شاری دهۆك دایكبووه‌، ده‌رچووی ساڵی ١٩٤٢ی خانه‌ی مامۆستایانی گوندی ڕۆسته‌مییه‌ی به‌غدایه‌، ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌به‌ر چالاكی سیاسی ماوه‌یه‌ك له‌ به‌ندیخانه‌ی موسڵ و به‌غدا به‌سه‌ر زیندانی ده‌كرێت و دواتر بۆ شاری دیوانییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق دوور خراوه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول سه‌ره‌تا وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووده‌كاته‌ وه‌ڵاتی ئێران و دواتر بۆ‌ باشووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٥ بۆ شاری دیوانییه دوور خراوه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٧٧ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٧ له‌دوای به‌دواداچوون خانه‌نشین كراوه‌، ساڵانی (١٩٨٨-١٩٩٠) له‌ دوای ئه‌نفالی بادینان ئاواره‌ی ئێران بووه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه‌.


خه‌باتنامه‌

عه‌بدولمه‌جید جه‌رجیس محه‌مه‌د مسته‌فا ساڵی ١٩٦٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی موسڵی سه‌ر به‌ لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی یه‌ك، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی شه‌شه‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی شاندی دوازده‌ كه‌سی دانوستانكاری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، كه‌ به‌ ڕەزا مه‌‌ندی سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) بۆ لای باڵی مه‌كته‌بی سیاسی چووه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا به‌ڵام له‌به‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌شدارینه‌كردنی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی شانده‌كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ساڵی ١٩٦٤ كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی لێژنه‌ی به‌دواداچوون و پشكنینی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی گه‌لی دووه‌م (كۆنگره‌ی قه‌ڵادزێ) بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق و له‌ هه‌مان ئه‌نجومه‌ن به‌ ئه‌ندام ده‌ستنیشانكراوه‌، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراقه‌وه‌ وه‌ك قایممه‌قامی شێخان له‌ سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆكی ئێستا ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی حه‌وته‌‌‌م ده‌ستنیشان كراوه‌.

ساڵی ١٩٦٦ له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٦٦ به‌ گولله‌ی تۆپ له‌ شێخان بریندار بووه‌، ساڵی ١٩٦٧ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی ڕامیاری ـ سه‌ربازی كانی سماق -هه‌ولێر بووه‌، له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٧ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری سه‌فین ئۆرگانی لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٦٨ له‌ ستافی نۆیه‌می لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه‌‌، ساڵی ١٩٦٨ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری سەفین بووه‌،‌ ساڵی ١٩٦٩ وازی له‌ كاری پارتایه‌تی هێناوه‌، له‌ ٢٣ی ئه‌یلوولی ١٩٦٩ به‌ فه‌رمانێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش وه‌ك مامۆستا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاری خۆی، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی هه‌شته‌‌‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٧١ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه‌، له‌ ١ی ئاداری ١٩٧٢ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی دیسپلینی تایبه‌ت (انضباط الخاص) بۆ فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی دهۆك ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری دووه‌م وه‌ك قایمقامی شێخان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلووله‌وه‌ دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول سه‌ره‌تا وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووده‌كاته‌ و‌ڵاتی ئێران و دواتر بۆ‌ باشووری كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٥ بۆ شاری دیوانییه دوور خراوه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٧٧ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌، ساڵی ١٩٧٧ له‌دوای به‌دواداچوون خانه‌نشین كراوه‌، ساڵانی (١٩٨٨-١٩٩٠) له‌ دوای ئه‌نفالی بادینان ئاواره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه‌.


سه‌رچاوه‌:

  1. ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر