مستەفا ڕەسوڵ مەحمود ئیسماعیل

مستەفا ڕەسوڵ مەحمود ئیسماعیل لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی مەرانی سەربە قەزای چۆمان پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، لە ١٥ی شوباتی ١٩٧٤ شەهید بووە.


شەهید مستەفا ڕەسوڵ مەحمود ئیسماعیل لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی مەرانی سەربە قەزای چۆمان پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری گوند بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کچ بووە.

ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە مەفرەزەی نەجمەدین گۆڕۆنی کە سەربە هێزی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٤ دەگوازرێتەوە لقی دووی بەتالیۆنی چواری هێزی باڵەک، کە لەوکاتەدا مەجید بەگ سەرلقی بووە و عیزەت سلێمان بەگ فەرماندەی بەتالیۆن بووە. لە ساڵی ١٩٧٤ بەشداری لە شەڕەکانی چیای کۆڕەک، گەروی عومەر ئاغا، چیای هەندرین هەتا گوندی بەرسیرین کردووە. 

لە ١٥ی شوباتی ١٩٧٤ دوای تێکشکانی هێرشی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بۆسەر سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لە گوندی بەرسیرینی دەڤەری باڵەکایەتی، فڕۆکەی ڕژێم بە چڕی بۆمبارانی سەنگەری پێشمەرگەی کردووە و مستەفا ڕەسوڵ شەهید بووە و لەلایەن هاوسەنگەرانی تەرمەکەى گوازراوەتەوە گوندی مەران و لەوێ بە خاکیان سپاردووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر