مستەفا خۆشناو

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا، ناسراو بە مسته‌فا خۆشناو، ئه‌ندامی حزبی هیوا، یەکێک له‌ ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی نێو ڕیزی سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٣٦‌، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئازادی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كورد،‌ ساڵی ١٩٤٧ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە‌ له‌ به‌غدا له‌ سێداره‌ دراوه‌.


ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا، ناسراو بە مسته‌فا خۆشناو، ئه‌ندامی حزبی هیوا، یەکێک له‌ ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی نێو ڕیزی سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٣٦‌، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئازادی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كورد،‌ ساڵی ١٩٤٧ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە‌ له‌ به‌غدا له‌ سێداره‌ دراوه‌.


ژیاننامه

مستەفا خۆشناو له‌ ساڵی ١٩١٢ له‌ ناوچه‌ی بێتواته‌ له‌دایكبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ شاری كۆیه‌ و دواناوه‌ندیی له‌ شاری هه‌ولێر ته‌واو کردووە و ساڵی ١٩٣١ لە‌ خانه‌ی مامۆستایانی شاری به‌غدا وەرگیراوە و دوای ته‌واوكردنی  خوێندن، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه بووەتە‌ مامۆستا‌، ساڵی ١٩٣٤ په‌یوه‌ندی به‌ كۆلێژی سه‌ربازیی به‌غداوە کردووە و له‌ ٣ی حوزه‌یرانی ١٩٣٦ به‌ پله‌ی مولازمی دووه‌م كۆلێژی سه‌ربازی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٣٩ ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ زه‌كیه‌ فه‌ره‌ج پێكهێناوە و سێ كچ و کوڕێکیان بووە.

دوای ڕووخاندنی کۆماری کوردستان، له ‌ساڵی ١٩٤٧ دەگەڕێتەوە عێراق و له‌ زیندانی ناوه‌ندیی به‌غدا به‌ند ده‌كرێت و لەو‌ كاتەی هاوسه‌رە دووگیانەکەی لە گرتوخانه‌دا سەردانی دەکات، مسته‌فا خۆشناو داوای لێدەکات ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان كوڕ بوو ناوی بنێت ئازاد،  مانگ و نیو‌ێك  دوای له‌ سێداره‌دانی، له‌ ٢ی ئابی ١٩٤٧ ئازاد له‌دایك ده‌بێت.


خه‌باتنامه‌

مسته‌فا خۆشناو یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌ره‌ كوردانه‌ بوو كه‌ له‌ ٢٥ی كانوونی دووه‌می ١٩٤٤ حكومه‌تی عێراق وه‌ك ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی‌ نێوان حكومه‌ت و شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) ده‌ستنیشانی كردن. له‌ هه‌مان كاتدا له‌ لایه‌ن حزبی هیواوە، به‌ نهێنی ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان حزب و شۆڕشی پێسپێردرا بوو، دواتر په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕشه‌وه‌ كرد، دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی وتوێژه‌كان و گۆڕانكاری له‌ كابینه‌ی نوری سه‌عید و ده‌ستبه‌كاربوونی حه‌مدی پاچه‌چی له‌ شوێنی ناوبراو، حكومه‌ت بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وی ئه‌فسه‌ره‌كانی بۆ نێو ڕیزەکانی سوپا دەرکرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ ڕه‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ بارزانەوە گه‌ڕایه‌وە نێو سوپا‌ی عێراق، دوای دوو مانگ مۆڵه‌تی وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان، حكومه‌ت له‌م مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه‌ كه‌وته‌ گومانەوە كه‌ نه‌بادا بچێتە كۆماری دیموكراتی كوردستان لە مەهاباد، ناوبراو‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بوو كه‌ چاوی حكومه‌تی له‌سه‌ره‌ بۆیە بڕیاری دا ‌له‌ بارزان بمێنێته‌وه‌.

لەم کاتەدا حكومه‌ت لە ڕێگەی میرحاج ئه‌حمه‌دەوە داوا لە مسته‌فا خۆشناو دەکات کە بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو سوپا و دوای گەڕانەوەی پاش دوو مانگ له‌ ڕیزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ردەکرێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، حزبی هیوا ناوبراو لەم فەرمانە ئاگادار دەکاتەوە و بەمەش توانیی بەغدا بەجێبهێڵێت و خۆی ڕزگار بکات‌ و دواتر په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی شۆڕش له ‌بارزان‌ كرده‌وه‌‌.

له‌ ١٥ی كانوونی دووه‌می ١٩٤٥، به‌ پێشنیاری مستەفا بارزانی لێژنه‌ی ئازادی دامەزرا و مسته‌فا خۆشناو یەکێک بوو لە ئەندامانی ده‌سته‌ی دامەزراندن، له‌ دوای وه‌ستانی وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و دوابەدوای دروستبوونی ئه‌گه‌ری ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دوژمن، له‌ ١٠ی شوباتی ١٩٤٥ ‌لە كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئازادی و به‌ بڕیاری مسته‌فا بارزانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی شۆڕش، ناوبراو به‌ فەرماندەی به‌ره‌ی به‌رگریی مێرگه‌سۆر-رەواندز ده‌ستنیشان کرا، بۆ پێشگرتن له‌ پێكدادانی سه‌ربازی و له‌ سه‌ر فه‌رمانی مسته‌فا بارزانی، له‌ ٤ی ئاداری ١٩٤٥ مستەفا خۆشناو نامه‌یه‌كی وریاكردنه‌وه‌ بۆ سه‌رله‌شكری سوپای عێراق ره‌فیق عارف به‌م ناوه‌ڕۆكەوە‌ ده‌نووسێت: ''له‌ پاش پێشكه‌شكردنی ڕێز، به‌هۆی پیاوه‌كانی لای خۆمانه‌وه‌ ئاگادار كراین كه‌ نیازتان وایه‌ كه‌ به‌یانی ٥ی ئاداری ١٩٤٥ به‌ ناوه‌ی‌ مناوه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێشكه‌ری بكه‌ن په‌لاماری ئیمه‌ بده‌ن. ئاگادارتان ئه‌كه‌ین!. له‌ پێشه‌وه‌ ئه‌لێین: له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌رچی ڕووداوێك ڕووبدات گوناهی له‌ ئه‌ستوی ئێمه‌ نییه‌ و ئێمه‌ گوناهبار نین. ئیمزا، مسته‌فا خۆشناو" 

به‌م شێوه‌یه‌ توانرا تاکو ١٠ی حوزیرانی ١٩٤٥ پێشگیری له‌ شه‌ڕ بكرێت و‌ هەتا ئەو کاتەی ولی به‌گ له‌ نێو حه‌وشه‌ی پۆلیسخانه‌ی مێرگه‌سۆردا شه‌هیدا كرا و جارێكیتر شەڕ هەڵگیرسایەوە‌، له‌ ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ و دوای كۆتایی هاتنی شۆڕشی دووه‌می بارزان، ناوبراو له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی دەچێتە کۆماری کوردستان، له‌ كۆمار نه‌قیب مسته‌فا خۆشناو كرا به‌ فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی دووه‌می هێزی بارزان کە هێزەکە لە سێ بەتالیون پێکهاتبوو، دواتر به‌ فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی پله‌کەی بۆ موقه‌دەم به‌رز كرایه‌وه‌.

ساڵی ١٩٤٦ بەشداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی به‌رگری له‌ كۆماری دیموکراتی کوردستان کردووە، له‌ دوای ڕووخاندنی كۆمار و گه‌رانه‌وه‌ بۆ سەر سنووری ئێران و عێراق لە ١٠ی نیسانی ١٩٤٧ یەکێک بوو لەو ئه‌فسه‌رانەی خۆیان ڕادەستی حکومەت کردەوە، سه‌ره‌تا برایه‌ هه‌ولێر و دواتر بۆ زیندانی ناوه‌ندی لە به‌غدا گواستریه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی دیکەی به‌ند كران. بڕیاڕ وابوو له‌سێداره‌ نه‌درێن، به‌ڵام له‌ دادگاییكردنێكی سا‌خته‌دا، بە نهێنی بڕیاری هه‌ڵواسین تا مردنیان له‌سه‌ری جێبه‌جێكرا، بەر لە هه‌ڵواسینی خۆی و سێ لە هەڤاڵەکانی، وەسیەتنامەیەکیان بۆ گەل نووسی کە تێیدا هەڵوێستی خۆیان بۆ ئازادی نیشتیمان دووپاتکردەوە، ڕۆژی دواتر سه‌ره‌ڕای سنووردارکردنی ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی، له‌  گۆڕستانی گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.


سه‌رچاوه‌:

  1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
  2. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره‌ و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
  3. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني- العراق(في محطات رئیسیة)١٩٤٦- ١٩٩٣، (دهوك- مطبعة خه‌بات- ١٩٩٨).
  4. مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوای كورد، به‌رگی یه‌كه‌م١٩٣١- ١٩٥٨، (هه‌ولێر- ٢٠١٢).
  5. معروف قه‌ره‌داغی، بارزان و نهێنیه‌كانی،(به‌غداد- چاپخانه‌ی مه‌عارف- ١٩٥٩).

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر