مستەفا عەلی قادر حەسەن

مستەفا عەلی قادر حەسەن پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا یەک جار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ شەهید بووە.


ژیاننامە

مستەفا عەلی قادر حەسەن، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی خەتێی سەربە دۆڵی بالیسان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزانی مستەفا عەلی ناوی حەلیمە باپیر و کوڕەکەی ناوی عەلی و کچەکانی ناویان هەمین، ئاسیا و شوکریە یە.


خەباتنامە

مستەفا عەلی لە ساڵی ١٩٦١ بووە پێشمەرگە لە هێزی حاجی ڕەحمان شێخ وەسانی، ئەم هێزە سەربەخۆ بووە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ بارەگای بارزانی بووە، هەروەها بارەگای ئەم قوەتە لە دەڤەری ئاشا بووە لە دۆڵی بلەیی.

مستەفا عەلی لە ساڵی ١٩٦٢ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ فیشەک بەر قاچی ڕاستی کەوتووە و بریندار بووە، فەرماندەی هێزەکەی مۆڵەتی سێ مانگی پێدەدات تا چارەسەر وەربگرێت، بەڵام مستەفا عەلی دوای ٤٢ شەو لە وەرگرتنی چارەسەر و پشوو، پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لە گرتنەوەی چیای کۆڕەک، لە سەنگەری کەپکە قەلی فیشەک بەر سینگی مستەفا عەلی کەوتووە و شەهید بووە، جەستەی بەجێ دەمێنێت و  یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.    


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

   


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر