مستەفا سۆفی عەلی

مستەفا سۆفی عەلی، ناسراو بەمستەفا فڕنیچی، ساڵى ١٩٤٧ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندزى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە شارى ساوە نیشتەجێ دەبێت، ساڵى ١٩٩٣ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى باشوورى کوردستان بۆ شارى ڕواندز دەگەڕێتەوە.


 ساڵى ١٩٦٣ لە تەمەنى ١٦ ساڵى لە نەبەردییەکى قارەمانانە لە نزیک گوندى فەقیان، چەکدارێکى ڕژێمى عێراق چەک دەکات و پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات. هەمان ساڵ دەگوازرێتەوە بۆ بارەگاى بارزانى لە ناحیەى قەسرێى سەر بە قەزاى چۆمان، لەوێ بەرداوم دەبێت لەئەرکى پێشمەرگایەتى.  

ساڵى ١٩٧٦ دواى دەستپێکردنى شۆڕشی گوڵان، مستەفا سۆفى عەلى لەگەڵ چەند هەڤاڵێک لە شارى ساوە ڕێکخراوێکی حزب دادەمەزرێنن و وەک ئەندامى ڕێکخراو دەست بەکارى ڕێکخستن دەکات، ساڵى ١٩٨٥ لەسەر داواى کاک ئیدریس بارزانى ، پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات، بەشدارى چەندین شەڕ لە ناوچەکانى خنێرە و لۆلان و ناوچە ئازادکراوەکان دەکات. ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانی خواکوڕک  دژى سوپاى عێراق دەکات.

ساڵى ١٩٩٣ دواى گەڕانەوەى لە ئاوارەیی لەوڵاتى ئێران، لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندزى پارتى دیموکراتى کوردستان دەبێتە ئەندامى ئەو لێژنە ناوچەیە، هەمان ساڵ دواى هەڵگیرسانى شەڕى نێوخۆیی، سەرەتا دەکرێتە ئامر فەوج لە هێزی پێشمەرگەى کوردستان و پاشان بە فەرمانى سەرۆک مەسعود بارزانی دەکرێتە فەرماندەى لیواى ٦٢ی ڕواندز.

شەوى ٤ لەسەر ٥ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٧ لە چیاى ڕۆڵە لە نزیک گوندى ماویلیانى سەر بەقەزاى ڕواندز، لەشەڕى بەرگریکردن لەسەروەرى یاسا بە گوللەی چەکدارانى پەکەکە شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر