محەمەد یوسف یوسف ئەحمەد

محەمەد یوسف یوسف ئەحمەد، پۆلیس بووە و ئەندامی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی جێگری سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە داستانی هەیبەت سوڵتان شەهید بووە.


ژیاننامە

محەمەد یوسف لە ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی هەبایانی دەڤەری زراری سەربە قەزای شەقڵاوە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. لە ساڵی ١٩٥٩ بۆتە پۆلیس لە پارێزگای هەولێر و دواتر گوازاوەتەوە بۆ قەڵای کۆیە، لە ساڵی ١٩٦١ لەسەر داواکاری خۆی گوازراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی قەزای شەقڵاوە. شەهید محەمەد خاوەنی دوو خێزان بووە و ناوی خێزانەکانی بەهیە فەقێ و نەجیبە مەولود بووە و خاوەنی دوو کوڕ و سێ کچە بەناوەکانی فاخر، لەشکری، جەواهیر، نەجیبە و نازەنین.


خەباتنامە

شەهید محەمەد لەگەڵ ئەرکی پۆلیسی لە ساڵی ١٩٦١ کە گوازراوەتەوە بۆ شەقڵاوە پەیوەندی کردووە بە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان شانەی نهێنی مەحمود کاوانی.

مانگی ١١ی ١٩٦١ لەسەر ڕاسپاردەی مەحمود کاوانی بۆ چەند چالاکیەکی نهێنی چۆتە گوندی بلێی دەڤەری بارزان.

دوای گەڕانەوەی لە گوندی بلێ، سێ چەکێکی جۆری (سەمی نۆف) لە بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە دەبات و دەچێتە ناو پێشمەرگە، پەیوەندی کردووە بە بەتالیۆنی سەفین و مەحمود کاوانی پلەی جێگری سەرپەلی پێبەخشیوە لە پەلی عەریف سەمەد.

شەهید محەمەد بەژداری لە داستانەکانی گوندی بلێی دەڤەری بارزان، دەشتی بێتواتە، دەشتی کۆیە و هەیبەت سوڵتانی کردووە.

شەهید محەمەد ساڵی ١٩٦٤ لە داستانی هەیبەت سوڵتان  لەگەڵ هاوسەنگەرێکی بەناوی هاشم عەلی بۆت شەهید بوونە. ئەم داستانە هێزێکی زۆری ڕژێم کە بریتی بوون لە تەواوی سەربازانی فەیلەقی پێنجی هەولێر و تەواوی جاشەکانی بەردەستی ئەوکاتی ڕژێمی پێشوی عێراق تێیدا بەژداربوون و هێرشیان کردۆتە سەر دەشتی کۆیە و چیای هەیبەت سوڵتان.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر