محەمەد فەرەج شاوەیس نادر

محەمەد فەرەج شاوەیس، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لەژیانی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە و پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٦ لە نزیک گوندی ئەحمەدئاوا کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.


محەمەد فەرەج شاوەیس، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی نەوێی سەربە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە، تاقۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌، ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە و ڕاگوێزراون و به‌زۆره‌ ملێ لە قەزای سەیدسادق نیشتەجێ كراون و لەناو بازاڕی سەیدسادق بۆتە خاوەنی دوکانی شیرینی.

لە تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەهید ئەبوبەکر بانی بنۆکی، کە سەربە هێزی سورێنی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. 

بەشداری شەڕی قاجر، شەڕی شانێری، شەڕی ئەحمەدئاوا، شەڕی ڕەزڵە، شەڕی ڕەبایەی بانی شێران لە بناری چیای سورێن، شەڕی چیای شەرام، چالاکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور، چالاکی پارتیزانی ناوشاری سلێمانی کردووە و یەکێک بووە لەو پێشمەرگانەی کە بەشداری چالاکی پارتیزانی ناوشاری سلێمانی کردووە و بە چەند چالاکییەک تەواوی بارەگاکانی جەیشی شەعبیان لەناو سلێمانی سووتاندوە. 

مەحەمەد فەرەج شاوەیس لە ژیانی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی بانی بنۆکی لە کاتی هێرش بردن بۆ گرتنەوەی سەنگەرەکانی ڕژێمی بەعس لە بناری چیای سورێن فیشەکی بەرکەوتووە و بریندار بووە، لە ئابی ١٩٨٣ لەگەل دەستەیەک هاوسەنگەری لە گوندی نەوێی بناری چیای سورێن کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و فیشەک بەر ڕانی کەوتووەو دووبارە بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٤ لە نزیک گوندی بەردەبەل لەگەڵ سێ هاوسەنگەری دوای چالاکییەکی پارتیزانی کە سووتاندنی چەند زیلێکی سەربازی بەعس بووە لە ئەشکەوتێکی بناری چیای سورێن خۆیان داڵدە داوە تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخ، بەڵام تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس ئەشکەوتەکەیان تۆپباران کردووە و ئەشکەوتەکە داڕماوە بە سەریانەوە لە ئەنجامدا محەمەد فەرەج شاوەیس بریندار بووە و هاوسەنگەرێکی بەناوی حەمەسەعید جۆمەرەسی شەهید بووە. 

ساڵی ١٩٨٥ پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری وەرگرتووە، لە٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦ محەمەد فەرەج شاوەیس و دەستەیەک هاوسەنگەری بۆ چالاکییەک ویستوویانە بچنە دەشتی شارەزوور، بەڵام لە نزیک ڕەباییەکانی گوندی دەرە سورانی پشت گوندی ئەحمەدئاوا کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و محەمەد فەرەج شاوەیس شەهید بووە و ئەنوەری حاجی عوسمان بە سەختی بریندار بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

کەریم ئەحمەد قادر ڕەزا

کەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عەلی حسێن عەلی

محەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا

کاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەسرەدین حەمەکاکی مەولود سەلام

نەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر