محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد

شەهید محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٧٤ لە سەنگەری بەرگری لە چیای زمناکۆ شەهید بووە.


محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی ئەحمەدبەگی دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تاقۆناغی سه‌ره‌تایی خویندوویه‌تی، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی عایشە کەریم بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بە ناوی جەلال کە لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بۆ ناو شاری هەڵەبجە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.

ساڵی ١٩٧٠ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران، کە هێزێکی سەربەخۆ بووە و لە ژێر فەرمانی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، هەروەها شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی هێزەکە بووە، بەشداری شەڕی سەرتیز، شەڕی حاجی ئۆمەران، شەڕی هەڵەبجە، شەڕی دەربەندیخان، شەڕی چیای زمناکۆی کردووە.

ساڵی ١٩٧٤ محەمەد عەبدوڵا ئەحمەد لە سەنگەری بەرگری هێزی پێشمەرگە لە ملەی سوری چیای سورێن، بەرامبەر بە هێرشی هاوبەشی شۆعییەکان و سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بەرگری کردووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر