محەمەد عومەر عومەر

محەمەد عومەر عومەر، سالی ١٩٦٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٦ لە چیای زۆزک بەهۆی تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەبێت.


شەهید محەمەد عومەر عومەر، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی بەرزێوەی سەر بە قەزاى ڕواندزى پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول دەکات و لەلای حەسەن خال هەمزە مێرگەسۆری کە سەر بەهێزی باڵەک بووە دەبێتە پێشمەرگە، لەشەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشداری کردووە، لەهەمان ساڵ لە چیای زۆزک بەهۆی  تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر