محەمەد حەمەکەریم حەمەسادق یوسف

شەهید محەمەد حەمەکەریم حەمەسادق، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی قەزای سەیدسادق شەهید بووە.


محەمەد حەمەکەریم حەمەسادق ناسراو بە حەمەی سۆفی کەریم، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی کانی سێفی بناری چیای سورێنی سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی عەینا حەمەسەعید بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی  کازم، مەسعود، یادگار، ئەسعەد، ڕەحمە، ڕێزان، فاتیمە.

ساڵی ١٩٨٦ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی سورێنی سەربە لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٨٧ فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لە چیای سورێن بۆمباران کردووە و بە هۆیەوە حەمەی سۆفی کەریم لە سەنگەری بەرگریدا چەند پارچە ساچمه‌یه‌كی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان کردووە و هەر لە سەرەتای ڕاپەڕیندا لە دەڤەری شارەزوور، لە ٧ی ئاداری ١٩٩١ لە گرتنەوەی سەربازگەی قاینێجەی نزیک سەیدسادق فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا بەگ فەقیانی

مستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ مەلا عەزیز

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ، ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز لەدایک بووە، دەسگیراندار بووە، سێیەم کوڕى بنەماڵەکەى بووە، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى

ڕەسوڵ حەسەن حوسێن فەقیانى، ساڵى ١٩٥٥ لەگوندى فەقیانى دۆڵى ئاکۆیان سەر بە قەزاى ڕواندز لە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر