محەمەد حاجی ساڵح حاجی

شەهید محەمەد حاجی لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناحیەی هەڵشۆی سەربە قەزای پشدەر پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى کردووە، لە ٢١ى ئازارى ١٩٩١ لە شارى کەرکووک شەهید بووە.


شەهید محەمەد حاجی لە ساڵی ١٩٦٧ لە ناحیەی هەڵشۆی سەربە قەزای پشدەر پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، سەرقاڵی کاری جوتیاری گوند بووە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی یەک کوڕ و یەك کچ بووە.

ساڵى ١٩٨٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە هێزەکەی خاڵە سەید کاکە، کە ئەو کات بارەگای هێزەکەیان لە دۆڵی بالیسان بووە بۆتە پێشمەرگە. بەشداری لە چەند چالاکییەکی پارتیزانی کردووە، لەوانە چالاکیەک لە ناو شاری هەولێر، چالاکیەک لە قەزای کۆیە. هەروەها لە شەڕەکانی دۆڵی بالیسان، شەڕەکانی دەشتی کۆیە، شەڕەکانی چیای سەفین و سماقوڵی بەشدارى کردووە. لە شۆڕشی گوڵاندا سێ جار بریندار بووە، لەوانە ساڵى ١٩٨٥ لە شەڕی سماقوڵی بەرامبەر سەربازی ڕژێمی بەعس، ساڵى ١٩٨٧چالاکی پارتیزانی لە شەقامی سوڵتان مزەفەر لە شاری هەولێر، ساڵى ١٩٨٩ چالاکی پارتیزانی بنکەی پۆلیسی قەزای کۆیە.

ساڵی ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستانى کردووە، لە ئازادکردنی شەقڵاوە، کۆڕی، شاوەیس، هەولێر، پردێ، کەرکووک بەشدار بووە.

لە ٢١ی ئازارى ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک و لەناو گۆڕەپانی سەربازگەی خالید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە و تەرمەکەى  هەر لەو گۆڕەپانەدا بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ساڵح حاجی قادر مه‌لا ئاكۆیی

ساڵح حاجی قادر ئاكۆیی، ناسراوه‌ به‌ (ساڵح حاجی مه‌لا و ساڵح ئاكۆیی)‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ له‌ گوندی ئاكۆیان، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ له‌ چیای ئارمووشه‌ی ڕواندز شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەمید عیسا ساڵح

حەمید عیسا ساڵح ل ١ ێ تەمووزا ساڵا ١٩٥٧ ل گوندێ دەرکار عەجەم لە دەڤەرا سندیا قەزا زاخۆ ل پاریزگەها میسل یا وی دەمی و دهۆکا نها ژ دایک بوویە، ل ناڤەبەرا ساڵێن ١٩٥٧ و هەتا ساڵا ١٩٨٠ زاروکاتی و گەنجاتیا خۆ ل گوندێ دەرکار عەجەم بوراندیە.

زانیاری زیاتر

سابیر محەمەدئەمین عەبدوڵا ماویلی

سابیر محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا، ناسراوه‌ به‌ (سابیر ماویلی)، ساڵی ١٩٦٣ له‌ گوندی ماویلیانی سنووری قه‌زای ڕواندز پارێزگاى هەولێر دایكبووه‌، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٣ پلەى فەرماندەى فەوجی لە سوپاى ٦ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٧شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له‌ دۆڵی مه‌نجه‌لی سنووری قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی گەرەوانی سه‌روو قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، له رۆژی‌ ٢٠ی ئابی ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر