مامەند سوڵتان مەحمود

شەهید مامەند سوڵتان مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی چیای هەندرێن شەهید بووە.


مامەند سوڵتان مەحمود، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و  سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری  بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات ودەبێتە پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە عەریف یاسین، بەشداری شەڕەکانی زۆزک و گۆرەز و هەندرێن کردووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی چیای هەندرێن بەگولەی ڕژێمی عێراق شەهید بووە.  


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

توفیق حەمد فریاد

توفیق حەمد فریاد، سالی ١٩٥٨ لە گوندی خۆشکەل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، سالی ١٩٩٢ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگە کردووە. ساڵى ١٩٩٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر