لوقمان عەزیز مستەفا مستەفا

لوقمان عەزیز مەلەکی لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی مەلەکانی سەربە ناحیەی خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵى ١٩٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە شارى هەولێر گولەباران کراوە.


شەهید لوقمان عەزیز مستەفا ناسراوە بە لوقمان عەزیز مەلەکی لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی مەلەکانی سەربە ناحیەی خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێر بووە، تا پۆلى چواری ئامادەیی لە قوتابخانەی خالید بن وەلید خوێندووە. ساڵى ١٩٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە شارى هەولێر گولەباران کراوە.

شەهید لوقمان عەزیز، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، لە هەمانکاتدا بۆتە ئەندام لە شانەی ڕێکخستنى نهێنى سابیر عەلی مەشی لە شاری هەولێر سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان. چەندین چالاکى نهێنییان لە شارەکە ئەنجام داوە.

ساڵى ١٩٨٦ بەهۆی زۆرى چالاکییەکانییان لە شاری هەولێر، سابیر عەلی بەرپرسی شانەکە، لەلایەن ئەمنی گشتی شاری هەولێرەوە دەستگیر کراوە، دوای دوو مانگ، لە ٢٢ی ئاداری ١٩٨٦ بە هۆی ئاشکرابوونى ئەندامانى شانە نهێییەکە، لەلایەن هێزێکى ئەمنى هەولێر لوقمان عەزیز لەکاتى دەوامى قوتابخانە دەستگیر کراوە و براوەتە گرتووخانەی ئەمنی هەولێر، دوای هەشت ڕۆژ زیندانی و ئەشکەنجەدانێکی زۆر، لوقمان عەزیز هاوشان لەگەڵ دوو هەڤالی ترى بە ناوەکانی یاسین مەحمود خەتێ و مەغدید وەستا وەلید لە ٣٠ی ئاداری ١٩٨٦ لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر گولەباران  و شەهید کراون.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

سابیر عوسمان عەلائەدین

سابیر عوسمان عەلائەدین، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. لە گۆرستانی گوندی دۆڵەبەکرە بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

زکری هاجو کەسو

زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕزگار خورشید عارس

ڕزگار خورشید عارس لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.ساڵی ١٩٧٦ دەگەرێنەوە بۆ باشوری کوردستان.ساڵی ١٩٩٢ بووەە پێشمەرگە،ساڵی ١٩٩٧ لە گوندی موکا شەهید بووە

زانیاری زیاتر