له دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌م، مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، داوای مۆڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی ئاشكرا و فه‌رمی خۆی به‌جێ بهێنێت. وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری عێراقیش به نووسراوی (م.ج - 2406 له ڕێكه‌وتی 18ی تشـرینی دووه‌می 1970) مۆڵه‌تی فه‌رمی پێ بهخشی١. پێشتر، پهیڕەو و پرۆگرامێك به زمانی عه‌ره‌بی له دوازده ماده‌دا ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران كرابوو، كه له گۆڤاری (الوقائع العراقیة)دا بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ڕەزامهندیی ده‌سه‌ڵات بووه له ناوهڕۆكهكهی٢.
به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بڕیاری سازدانی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی خۆیی دا به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی دووه‌م له لقه‌كانی به‌غدا، کەرکووک، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و خانه‌قین.
له ڕێكه‌وتی 18ی نیسانی 1971، كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ساز درا٣. له ڕۆژی دووشه‌مه‌ی 19ی نیسانی 1971 كۆتایی پێهات و ئه‌م كۆنگره‌ی له باره‌گای یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا ساز درا٤.
له پاش گفتوگۆ و بە بڕیارى نوێنه‌رانى کۆنگرە، یه‌كێتییه‌كه بووه خاوه‌نی حه‌وت لق كه بریتی بوون له به‌غدا، سلێمانی، کەرکووک، خانه‌قین، هه‌ولێر، نه‌ینه‌وا و دهۆك. له كۆتاییشدا زه‌كیه ئیسماعیل حه‌قی به سكرتێر ههڵبژێردرا٥. ئه‌مه‌ش بۆ جاری دووه‌م بوو كه ناوبراو له مێژووی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستاندا له كۆنگره‌وه ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت. ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش هه‌ر له شاری به‌غدا ساز درا٦.
له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه، لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی نوێ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه هاته هه‌ڵبژاردن:
١- زه‌كیه ئیسماعیل حه‌قی
٢- حه‌سیبه قه‌زاز
٣- فەوزیە موراد
٤- سوهام ئیبراهیم
٥- په‌یمان مه‌عروف
٦- فه‌خریه سه‌عدوڵا
٧- زوهره موراد
٨- فه‌خریه حه‌یده‌ر
٩- عه‌فیفه جاسم
١٠- فایزه نه‌سروڵا
١١- سوره‌یا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا
١٢- گه‌لاوێژ ساڵح فه‌تاح
١٣- هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
١٤- پرشنگ محه‌مه‌د مه‌مه‌ند
١٥- نه‌رمین عوسمان حه‌سه‌ن.
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه ده‌نگیان پێ درا:
١- عه‌تییه ئه‌حمه‌د.
٢- جیهان مه‌عروف.
٣- نه‌عیمه مهحمود٧.
له ڕێكه‌وتی 3ی ئایاری 1971، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندندا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژێردران:
١- زه‌كیه ئیسماعیل حه‌قی- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێری باڵا
٢- سوره‌یا محه‌مه‌د- جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵا
٣- نه‌رمین عوسمان حه‌سه‌ن- سكرتێری گشتی
٤- سوهاد ئیبراهیم قورتاس- ئه‌مینداری سندوق٨.
سەرچاوه و پەراوێز
١- المؤتمر الثاني لاتحاد نسا‌ء كردستان، جریدة التآخي، العدد 713، بغداد، مطبعة الجاحظ، الاثنین، 19 نیسان 1971م، ص 4؛ گلنام محمود مصطفی، تأریخ نضال أتحاد نسا‌ء كوردستان، المصدر السابق، ص 7.
٢- النظام الداخلي لاتحاد نسا‌ء كوردستان، مجلة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد 1937، السنة الثالثة عشرة، بغداد، الأربعاء، 18 تشرین الثاني 1970م، ص ص 5 ـ 8.
٣- خانم زهدي، صفحات من تاریخ الحركة النسائیة العراقیة، (بغداد ـ شركة دار الرواد المزدهرة للطباعة والنشر المحددة ـ 2007م)، ص 129؛ شیرین ئامێدی، ئافره‌ت و سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ 1998ز)، ل 41.
٤- اتحاد نسا‌ء كردستان ینهي مؤتمره الثاني و یتخذ جملة من القرارات المهمة، جریدة التآخي، العدد 714، بغداد، مطبعة الجاحظ، الثلاثاء، 20 نیسان 1971م، ص 4.
٥- شیرین ئامێدی، سه‌رچاوه‌ی پێش‌و، ل ل 41، 43، 115.
٦- یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان 11ی كانونی یه‌كه‌می 1952، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ـ 2010ز)، ل 20.
٧- المؤتمر الثاني لاتحاد نسا‌ء كردستان، جریدة التآخي، العدد 713، المصدر السابق، ص 4.
٨- أخبار ونشاطات، جریدة التآخي، العدد 728، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأحد، 9 آیار 1971م، ص 3.
