قادر زامن ئەڵامڕاد عەلی‌وەیس

قادر زامن ئەڵامڕاد ناسراوە بە وەستا قادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨١ لە داستانی چیای شەرام گوله‌ بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە.


قادر زامن ئەڵامڕاد عەلی‌وەیس، ناسراوە بە وەستا قادر، ساڵی ١٩٣٥ لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە و سەرقاڵی کاری باخداری و پیشەکاری دارتاش بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە هانەگەرمەڵەی ئێران نیشتەجێ بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەبریە حەمەڕەزا بووە، خاوەنی یەک کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی دڵشاد و ئەمیرە و سەمیرە و سەباحە.

ساڵی ١٩٦٤ بۆتە پێشمەرگەی لقی سێی بەتالیۆنی حەوتی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ چه‌ندین شه‌ڕ به‌ژداری كردووه‌، له‌وانه‌ شەڕی زەڵم، شەڕی پردی زەڵم، شەڕی کانی سێف، شەڕی ئەحمەدئاوا، شەڕی شەرام.

ساڵی ١٩٦٨ لە سەرتەکی بەمۆی نزیک شاری هەڵەبجە لە رووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕژێمی ئەو کاتی عێراق بە سەختی بریندار بووە.

ساڵی ١٩٧٦ لەسەر راسپاردەی نادر هەورامی، لەناو نشینگەی ئاوارەکانی وڵاتی ئێران، دەستی کردووە بە کاری ڕێکخستن و دووبارە ئاگادارکردنەوەی پێشمەرگەکانی دەڤەری هەورامان و خۆ ڕێکخستنەوە بۆ شۆڕشی گوڵان.

ساڵی ١٩٨١ بەژداری کردووە لە داستانی چیای شەرام، دوای دوو ڕۆژ بەرگریکردن لە هێرشی سوپای ڕژێمی بەعس بۆ چیاکە و سەنگەرەکانی پێشمەرگە، گوله‌یه‌ك بەر سەری قادر زامن ده‌كه‌وێت و شه‌هید ده‌بێت، لەگەڵ ئەودا هاوسەنگەرێکی بەناوی مەجنون شەهید له‌هه‌مان شه‌ڕ شه‌هید ده‌بێت. هاوسەنگەرانی ته‌رمه‌كانیان دەگوازنەوە خاکی ئێران و لە چیای کێمنەی ئێران بە خاکیان ده‌سپێرن.


سه‌رچاوه‌:

ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر