ژیاننامه
فاخیر حه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌د له‌دایكبووی هه‌ولێره، ساڵی ١٩٤٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣ـ١٩٤٥) له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی١٩٤٧ له دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتیی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان و ماوه‌یه‌ك له مه‌خموور سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به دوورخراوه‌یی ژیاوه.
خه‌باتنامه
فاخیر حه‌مه‌د ساڵح حه‌مه‌د ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٥ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حزبی شیوعی عێراقی بووه له شه‌ڕی كۆڕەك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دژ به هێزی سوپای عێراق و یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی داستانی هه‌ندرێن دژ به ئۆپه‌راسیۆنی (توكلنا علی الله)ی سوپای عێراق له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له ١ی ئاداری ١٩٦٩ یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی باباگوڕگوڕ بۆ لێدانی كۆمپانیای نه‌وتی کەرکووک، هەمان ساڵ فه‌رمانده‌ی ئازادكردنی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له ده‌ستی هێزی زه‌مینی عێراق بووه.
ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی هێزی ڕزگاری سه‌ر به له‌شكری سێ له سنووری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و کەرکووک بووه، له ٦ی تشـرینی دووه‌می ١٩٦٩ سه‌رپه‌رشتیی شه‌ڕی مه‌رگه و چیای ئاسۆس و شه‌ڕی زنجیره چیای بهردهقڵشت له سنووری پارێزگای سلێمانی بووه دژ به سوپای عێراق، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٩ فه‌رمانده‌ی شه‌ڕی بناری چیای كۆسره‌ت له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بوو، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٠ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، له ٦ی ئابی ١٩٧٠ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) له شاری به‌غدا چاوی به جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣ـ٢٠١٧) كه‌وتووه به مه‌به‌ستی دانوستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گروپه‌كه‌ی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی. ساڵی ١٩٧١ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلووله‌وه فه‌رمانی به‌ندكردنی دراوه و ساڵی ١٩٧٥ كۆچی دوایی كردووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
-
سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٣٦١.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٦٢، ٣٦٦، ٤٠٥.
-
ئارام كه‌ریم، من مامجه‌لال ده‌ناسم، به‌شی یه‌كه‌م، (بێ شوێن ـ ٢٠٠٠ز)، ل ل ٢١ ـ ٢٤، ٢٦.
-
فاتح ره‌سول، له كاروانێكی دوورودرێژدا، (ستۆكهۆڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ١٧٦ ـ ١٧٧.
-
ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ٢١٧، ٢٥٧، ٢٧٩.
-
كیف السبیل الی حل المسألة الكردیة، (بغداد ـ جریدة الثورة ـ دار الثورة للنشر والطباعة ـ ١٩٦٩م)، ص ٣٤.
-
فه‌یسه‌ڵ ڕەسول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز)، ل ١٥٥.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٢١٤، ٣١٧ ـ ٣١٨.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٥٩.
-
أدیث و ائي، أیف، بیزوز، العراق دراسة في علاقاته الخارجیة وتطوراته الداخلیة ١٩١٥ ـ ١٩٧٥، ترجمة عبدالمجید حسیب القیسي، الجز‌ء الثاني، (بیروت ـ الدار العربیة للموسوعات ـ ١٩٨٩م)، ص ٦٤.