فاتیح ئەنوەر وادی عەزیز

فاتیح ئەنوەر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری چەمچەماڵ شەهید دەبێت.


فاتیح ئەنوەر وادی لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی حەساری سەربە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە.

ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی دووی ئاخجەلەری سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەفەرماندەیی حاجی شێخ قادر.

لە شۆڕشی ئەیلوول بەشدارى شەڕەکانى چەمچەماڵ، شەڕی شوان، شەڕی تەبە کوڕە کردووە.

ساڵی ١٩٦٨ فاتیح لەگەڵ چەند هاوسەنگەرێکی لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەوکاتی عێراق، دوای دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان فاتیح شەهید بووە و هاوسەنگەرێکی بەناوی ئەحمەد عەلی بە سەختی بریندار بووە و هاوسەنگەرانی بە برینداری ئەحمەد عەلیان دەرباز کردووە، بەڵام تەرمی فاتیح بەجێ ماوە و کەوتۆتە دەست سەربازەکانی عێراق، دواتر لەلایەن سەربازانی ئەوکاتی عێراقەوە تەرمی فاتیحیان بە ئۆتۆمبێڵ ڕاکێشاوەتە ناو چەمچەماڵ، فاتیح ئەنوەر یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر