غەفور محەمەد ساڵح محەمەد

غەفور محەمەد ساڵح ناسراوەبە (غەفور گڵەجاڵی)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەڤەری تاگۆزی کەتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و غەفور گڵەجاڵی بە برینداری دەستگیر کراووە و لە لایەن سەرۆک جاشەکەوە سەری لە جەستەی جیا کراوەتەوە و بە بڕە پارەیەک سەرەکەی فرۆشتووە بە ڕژێمی بەعس.


غەفور محەمەد ساڵح، ناسراو بووه‌ به‌ غەفور گڵەجاڵی، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی گڵەجاڵی سەربە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دانیشتووی شارەدێی زەڕایەن بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاری زەڕایەن بووە.

ساڵی ١٩٨٢ لە هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌فه‌رمانده‌یی جەلال لاوەرانی بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، لە ٣ی ئایاری ١٩٨٣ له‌گه‌ڵ  دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی سلێمان عەبدولڕەحمان تاگۆزی و فایەق عەلی غەفور، لە نزیک گوندی هۆکانی دەڤەری تاگۆزی سەربە شاری هەڵەبجە، کەوتوونەتە بۆسەی  جاشی ڕژێمی بەعس بوونە، له‌ ئه‌نجامدا ڕووبەڕوو بوونەوە دروست بووە و فایەق عەلی لە سەرەتادا شەهید بووە، غەفور گڵەجاڵییش گوله‌یه‌ك بەرقاچی کەوتووە و قاچی شکاوە، بە برینداری لە لایەن جاشەکانەوە دەستگیر کراوە و سەرۆکی جاشەکان بەدەستی خۆی سەری لە جەستەی جیاکردۆتەوە و شەهیدی كردووە، جەستەکەی بەبێ سەر بۆ خانەوادەکەی دەنێرێتەوە و سەرەکەشی دەفرۆشێتەوە بە ڕژێمی بەعس، هەروەها سلێمانی هاوسەنگەری بە برینداری ڕادەستی سەربازی ڕژێمی بەعس کراوە و دوای یەک ساڵ و سێ مانگ لە زیندانی بوون گوله‌ باران کراوە و شه‌هید كراوه‌.


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر