عەلی مستەفا عوسمان وەسمان

عەلی مستەفا عوسمان، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی شەدەڵانی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. لە ٧ی ئاداری ١٩٩١ لەکاتى هێرشکردنە سەر ئەمنە سوورەکەى سلێمانى شەهید بووە.


عەلی مستەفا عوسمان، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی شەدەڵانی سەربە ناحیەی سورداشی قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندر بووە و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچ بووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری خانێ نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە شارى سلێمانى. 

ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی دوو بەفەرماندەیی شێخ عەبدولخالق شەدەڵەیی، سەربە بەتالیۆنی سێی سورداش بەفەرماندەیی فاتیح حەمەڕەش، لە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕی چیای قەرەداغ، شەڕی چیای بەمۆ، شەڕی چیای سورداش، شەڕی بازیان، شەڕی چیای گوڵان، شەڕی چیای زۆزک و شەڕی حاجی ئۆمەران کردووە.

ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەرینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان، پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و چەکی هەڵگرتووە و بۆتەوە پێشمەرگەی لێژنەی ناوچەی دووکانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان. 

لە ٧ی ئاداری ١٩٩١ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشیان بردووەتە سەر باڵەخانەی ئەمنە سورەکەی سلێمانی، لە لایەن هێزى ئەمنی عێراق ڕووبەڕووی هێزی پێشمەرگە بوونەتەوە و لە ئەنجامدا عەلى مستەفا شەهید بووە. دوای گیرانى بارەگای ئەمنە سورەکە و ئازادکردنی شاری سلێمانی، هاوسەنگەرانی تەرمی شەهید عەلى مستەفایان لە گۆرستانی ئابڵاخی شاری سلێمانی بە خاک سپاردووە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر