ژیاننامه
شه‌هید عەلی حسێن عەلی له ساڵی ١٩٥٦ له گوندی كه‌لۆكی سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه، تاوه‌كو پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه.
خه‌باتنامه
شه‌هید عەلی حسێن عەلی، پاش نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كەی ڕووده‌كه‌نە وڵاتی ئێران و له‌وێ ئاكنجی ده‌بێت، له ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته شان.
شه‌هید له شۆڕشی گوڵان به‌تایبه‌ت له‌و شه‌ڕ و داستانانه‌ی كه بۆ ڕێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه ئازاده‌كان له ساڵی ١٩٨٨ گیرابوونه‌به‌ر ڕۆڵی كارای ده‌بێت، له ڕاپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١یش وه‌كو پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان و به‌شداری له ده‌ستكه‌وته‌كانیشی ده‌كات.
عەلی حسێن عەلی، له یەکێک لە شەڕەکان بریندار ده‌بێت، له ساڵی ١٩٩٦ له شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.
سەرچاوە:
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.