عەزیز محەمەد عەبدولڕەحمان قادر

عەزیز محەمەد عەبدولڕەحمان قادر پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٤ شەهید دەبێت.


ژیاننامە

عەزیز محەمەد عەبدولڕەحمان قادر، لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی توڵەوی دەڤەری شەمێران سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دایکی عەزیز محەمەد ناوی مینا حەمەئەمین و براکانی ناویان براهیم و حەمەساڵحە و ناوی خوشکەکانی فاتیمە، سەعاد، تەڵایە.


خەباتنامە

عەزیز محەمەد لە ساڵی ١٩٨١ ڕووی کردووە وڵاتی ئێران و بووە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران بە فەرماندەیی حەمەئەمین شەمێرانی کە سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و نادر هەورامی بەرپرسی لق بووە.

لە ساڵی ١٩٨٤ هێزێکی جاش هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای سورێن و عەزیز محەمەد شەهید دەبێت، دواتر هاوسەنگەرانی لە گوندی یمامی زامن لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە بە خاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر