عەریف شێخە

شێخ حەمەدەمین عوسمان عەبدوڵا، ناسراوە بە (عەریف شێخە)، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى ڕوستێى قەزاى چۆمان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوەتەوە، ساڵى ١٩٧٧ شەهید کراوە.


شەهید شێخ حەمەدەمین عوسمان، ناسراوە بە (عەریف شێخە)، لە ساڵی ١٩٢٥ لە گوندی ڕۆستێی سەربە ناحیەی گەڵاڵەی قەزای چۆمان پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی ناوەندی لە گوندی ڕوستێ خوێندووە، شارەزاییەکی تەواوی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی هەبووە، خێزاندار بووە و خاوەنی چوار کوڕ و دوو کچ بووە.

عەریف شێخە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لە بەشی تۆپخانەی هێزی باڵەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵانی ١٩٥٠یەکاندا بەهۆی سەربازی زۆرە ملێیەوە بۆتە سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و بەشداری چەندین خولی بەکارهێنانی چەکی دوورمەودای کردووە و شارەزاییەکی تەواو تۆکمەی دروست کردووە، هەربۆیە لەگەڵ بوونی بە پێشمەرگە کراوەتە بەکارهێنەری تۆپی (٢٥ ملم ڕەتڵ و ١٢٢ملم مەیدان و ١٥٥ ملم)، هەروەها لە چەندین بابەتی گرنگ و پێویستدا هاوکارێکی زۆر باشی بەشی تۆپخانەی گشتی شۆڕش بووە و لە دوو خولی پێگەیاندنی پێشمەرگەدا بۆ چەکی دوورمەودا وەک مامۆستا بەشداری کردووە و ڕۆڵی باڵای بینیوە کە خولەکان بریتی بوون لە خولی حامیەی ڕواندز و خولی گەڵاڵە.

عەریف شێخە بەشداری کارای هەبووە لە داستانەکانی دەشتی دیانا بەگشتی و شەڕەکانی کۆرەک، سەرتیز، حامیەی ڕواندز، گەلی عەلی بەگ، کۆرەک، بەرسیرین و بێخاڵ. لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دووجار بە سەختی بریندار بووە کە هەردووجارەکەی بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شەڕی دەشتی دیانا و ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی بەرسیرین و لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە و ماوەی دوو مانگ لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد چارەسەری وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوەتەوە و و هێزێکى لە گوندەکانى دەڤەرەکە و دەشتی دیانا پێک هێناوە و لە دەڤەری باڵەک دەستى  بە جموجوڵی پارتیزانی کردووە، بۆیە کۆمەڵێک لە جاش و خۆفرۆشی دژ بە گەل، پلانی لەناوبردنى عەریف شێخ دادەڕێژن.

لە ٢١ی ئاداری١٩٧٧ بەپیلانىێکى ڕێکخراو لەلایەن نەیارانى پارتى، بۆ چاوپێکەوتنى ئەو پێشمەرگانەى پەیوەندى بەشۆڕش دەکەن، عەریف شێخ دەچێتە قرنە و پشت ئاشان لە بناری چیای قەندیل بە ئاراستەی شارەدێی قەڵادزێ، هەر لەگەڵ گەیشتنی عەریف شێخە لەلایەن نەیارانی پارتیەوە چواردەوری گەمارۆ دراوە و دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و عەریف شێخە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر