ژیاننامه
دكتۆر عەبدوڵا عه‌زیز خالید محه‌مه‌د، ناسراو به عەبدوڵڵا ئاگرین، ساڵی ١٩٤٩ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شێخه‌كانی به‌رزنجه سه‌ر به لقی شێخ عیسای به‌رزنجی له بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندیی مه‌لا محه‌مه‌د مه‌لا عوسمانی باڵخی (١٨٣٠ـ١٩٠٦) ناسراو به مه‌حوییه، ساڵی ١٩٦٦ به‌شی كاره‌بای په‌یمانگای سلێمانی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٨ به مامۆستا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٦٨ ڕۆژنامه‌نووس بووه له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بیزمانی (التآخي و صوت المعلم و برایی)، ساڵی ١٩٦٩ چیرۆكی كۆڵه‌مه‌رگی به كوردی كرمانجی ناوه‌ڕاست له دووتوێی ٨٨ لاپه‌ڕه له شاری سلێمانی له چاپ داوه، ساڵی ١٩٧١ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ده‌نگی مامۆستا زمانحاڵی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧١ وتاری له گۆڤاری ده‌نگی مامۆستای له چاپ داوه، ساڵی ١٩٧٣ كۆمه‌ڵه چیرۆكێك به كوردی كرمانجی ناوه‌ڕاست به ناونیشانی (گڕی كه‌فه وشه‌كانت دائه‌مركێنته‌وه) له دووتوێی ٧٠ لاپه‌ڕه له شاری به‌غدای له چاپ داوه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی له شانشینی ئێران كردووه به‌ڵام زوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان.
ساڵی ١٩٨٤ به‌كالۆریۆسی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٨٦ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه نووسه‌رێك په‌رتووكی ( له باره‌ی مه‌حوی لوتكه‌وه) له شاری به‌غدا له چاپ ده‌ده‌ن، له ڕۆژی دووشه‌مه ٢٥ی ته‌موزی ١٩٩٤ ماسته‌ری له ئه‌ده‌بی كوردی له‌ژێر ناونیشانی شیعری كوردی له نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٣٠)دا له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٩٥ وه‌ك خوێندكاری خوێندنی باڵا له به‌شی كوردی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) وه‌رگیراوه، له ڕۆژی پێنجشه‌مه ١٨ی ئاداری ١٩٩٩ دكتۆرای له ئه‌ده‌بی كوردی به ناونیشانی كاریگه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی له كورته‌چیرۆكی كوردی له كوردستانی عێراقدا (١٩٦١ـ١٩٧٠) له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) وه‌رگرتووه، ساڵی ٢٠٠٥ به بڕوانامه‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌شی كوردی مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین (هه‌ولێر) بووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦١ له‌به‌ر چالاكی ڕامیاری بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ساڵی ١٩٦٢ به‌رپرسی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) بووه، ساڵی ١٩٦٢ ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) بووه، ساڵی ١٩٦٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد (کاژێک)ه‌وه كردووه، له ڕێكه‌وتی ٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦٩ تا ٦ی ئاداری ١٩٧٥دا به‌رپرسی لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد (کاژێک) بووه، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری سلێمانی بۆ كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بووه.
له ٢ی شوباتی ١٩٧٢ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ تا نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد (کاژێک) بووه، له ١ی شوباتی ١٩٧٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له شاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه، له ١٨ی نیسانی ١٩٧٤ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی كۆشكی ئاشتی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له نزیك شارۆچكه‌ی چۆمان له سنووری پارێزگای هه‌ولێری بووە، ساڵی ١٩٧٤ سه‌رنووسه‌ری ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٤ مامۆستای وانه‌ی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خولی پێنجه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی زینوێی شێخی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٤ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی خولی شه‌شه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی زینوێی شێخ بووه.
ساڵی ١٩٩١ به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه، له ڕۆژانی ٧ تا ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی قه‌ڵاچوالانه‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان (پاسۆك) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (١٩٩١ـ١٩٩٢) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی بووه، له ١٩ی ئادار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دیاركردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری كوردستانی كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی كردووه، له ٧ی نیسانی ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پیرمامی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٠ی ئابی ١٩٩٢ له شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموكراتی كوردستان وته‌ی به‌خێرهێنانی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كرد، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ٢٧ ئابی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی لیستی یه‌كگرتن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ بووه‌ته به‌رپرسی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامی ده‌زگای توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی حزبی یه‌كگرتنی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی له شاری هه‌ولێر كردووه.
ساڵی ١٩٩٣ له‌دوای یه‌كگرتنی چواره‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازدەیەم هه‌ڵبژێردراوه، له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كارگێڕی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كردووه، له ٨ی شوباتی ١٩٩٦ ئه‌ندامی شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو بووه كه به‌شداری ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی له شاری تاران كردووه.
ساڵی ١٩٩٨ به‌ڕێوه‌به‌ری خولی یازده‌یه‌می په‌یمانگای پێگه‌یاندنی كادیران له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم و له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به دووه‌مین به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و پێگه‌یاندنی حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشانكراوه، له ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٤ی ته‌موزی ٢٠٠٠ به‌شداری له كردنه‌وه‌ی ده‌زگای موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له شاری هه‌ولێر كرد، ساڵی ٢٠٠١ به‌رپرس و مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان له خولی دوازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٤ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ به‌شداری سێیه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی میللی كوردستان له شاری هه‌ولێر كردووه.
له ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ته‌موزی ٢٠٠١ یاوه‌ری سه‌رۆك مەسعود بارزانی بووه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، ساڵی ٢٠٠٢ به‌رپرسی خولی سێزده‌یه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ به‌رپرسی خولی چوارده‌یه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاره‌دێی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، له ٤ی ئابی ٢٠١٠ به‌شداری له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یەکێتی ئافرەتانی کوردستان له شاری هه‌ولێر كردووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
-
كوله‌مه‌رگی ـ ١٩٦٩.
-
گڕی كه‌فه وشه‌كانت دائه‌مركێته‌وه ـ ١٩٧٣.
-
النضال الدؤب ـ ١٩٧٤.
-
كوردستان أو بلاد الأكراد ـ ١٩٧٤.
-
بابا نۆئێل تۆراوه ـ ١٩٧٨.
-
په‌رستگا ـ ١٩٨٠.
-
شوان ـ ١٩٨٤.
-
بسمه ـ ١٩٨٦.
-
له‌باره‌ی مه‌حوی لوتكه‌وه ـ ١٩٨٦.
-
ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شیعری محه‌مه‌د ساڵح دیلان ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ١٩٨٧)، چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٣ز).
-
ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی كامه‌ران موكری ـ ١٩٨٨.
-
شوكری فه‌زڵی ـ شاعیرێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كورده (١٨٨٢ ـ ١٩٢٦) ـ ١٩٨٨.
-
ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شوكری فه‌زڵی ـ ١٩٨٨.
-
ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی میرزا غه‌فور ـ ١٩٩١.
-
شیعری سیاسی كوردی له باشووری كوردستان ـ ١٩٩٦.
-
شیعری سیاسی كوردی له باشووری كوردستان (١٩١٨ ـ ١٩٣٠) ـ ١٩٩٦.
-
كاری په‌یوه‌ندییه‌كان و هونه‌ری دیپلۆماسی ـ ١٩٩٨.
-
كاریگه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی له گه‌شه‌سه‌ندنی كورته چیرۆكی كوردیی كوردستانی عێراقدا (١٩٦١ ـ ١٩٧٠) ـ ١٩٩٩.
-
تأثیر الفكر القومي علی تطور القصة القصیرة الكوردیة (١٩٦١ ـ ١٩٧٠) ـ ٢٠٠٠.
-
به‌ر له ڕاپه‌ڕین له یادی چله‌ی (كامه‌ران موكری)دا هه‌ڵوێستی شاعیر و ئه‌ده‌یبانی كورد ـ ٢٠١٠.
-
كۆی كورته‌چیرۆكه‌كانم ـ ٢٠١٣.
-
لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌ش له مێژووی کاژێک ـ ٢٠١٣.
-
مێژووی شكۆداری کاژێک ـ ٢٠١٥.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕێبه‌ری ده‌رچووانی خولی بیست و پێنجه‌م ٢٠٠٥ ـ ٢٠٠٦، (هه‌ولێر ـ زانكۆی سه‌لاحه‌دین ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ـ ٢٠٠٦ز)، ل ١٢٣.
-
ده‌نگو باسی زانكۆی صلاح ا‌لدین، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢١٣١ و ٢١٣٢، پێنجشه‌مه، ٢٠ ته‌موزی ١٩٩٥ز، ل ٢.
-
عبدالله عزیز خالد، په‌رستگا، (به‌غدا ـ ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ـ چاپخانه‌ی (دار الحریة للطباعة) ـ ١٩٨٠ز)، ل ل ١، ١٠٧.
-
عەبدوڵا عه‌زیز خالد، شوان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٨٤ز)، ل ل ١، ١١٢.
-
عەبدوڵا عه‌زیز خالد، له باره‌ی مه‌حوی لوتكه‌وه، (به‌غدا ـ ئه‌میندار‌ێتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچه‌ی كوردستان ـ چاپخانه‌ی سومر ـ ١٩٨٦ز)، ل ل ١، ٣، ٢٨٧.
-
كۆبوونه‌وه‌ی كارگێڕی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢١١٣، چوارشه‌مه، ٢١ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ز، ل ٤.
-
عەبدوڵای مه‌لا عه‌زیزی مه‌لا خالدی مه‌حوی، كۆی كورته چیرۆكه‌كانم، (هه‌ولێر ـ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١، ٣٨٤.
-
ئاماده‌كرد و لێكدانه‌وه‌ی په‌راوێز عەبدوڵڵا ئاگرین، دیوانی شیعر محه‌مه‌د ساڵح دیلان، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی چوارچرا ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١، ٤٣٠.
-
كلمة حزب الأستقلال الدیمقراطي الكردستاني القیت من قبل الرفیق عبدالله ئاگرین، جریدة گه‌ل (الشعب)، العدد ٥٢، السنة العاشرة، أیلول ١٩٩٢م، ص ص ١، ٥.
-
البلاغ الختامي للمؤتمر التوحیدي لحزب (یه‌كگرتن) الكوردستاني، جریدة گه‌ل (الشعب)، العدد ٥٢، السنة العاشرة، أیلول ١٩٩٢م، ص ص ١، ٧.
-
روود هوف و میخێل لیزنبێرگ و پیته‌ر مووله‌ر، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩ی مایسی ١٩٩٢ ئه‌زمونێكی دیموكراسی یانه، وه‌رگێڕانی صفوت رشید صدقی، (سلێمانی ـ لێژنه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی هۆله‌نده و كوردستان ـ ١٩٩٤ز)، ل ل ٣٠، ٨٧، ٩١ ـ ٩٢.
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
ئاگرین، كوله مه‌رگی، (سله‌یمانی ـ چاپخانه‌ی كامه‌ران ـ ١٩٦٩ز)، ل ل ١ ـ ٨٨.
-
شوان حسێن شینك باڵه‌كی، جه‌وهه‌ر نامق سالم ١٩٤٦ ـ ٢٠١١ ژیان و به‌رهه‌م و ڕۆڵی سیاسی، زانكۆی سۆران فاكه‌ڵتی ئاداب، ٢٠١٦ز، (ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه)، ل ل ١١٤، ٢٠٠.
-
مصطفی نه‌ریمان، فه‌رهه‌نگی ئه‌دیب و نوسه‌رانی كورد، (به‌غدا ـ ئه‌مێندارێتی گشتی رۆشنبیری ولاوان ـ چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د ـ ١٩٨٦ز)، ل ٧٦.
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٥٩.
-
مصطفی نه‌ریمان، ببلیۆگرافیای دووصه‌د ساڵی كتێبی كوردی ١٧٨٧ ـ ١٩٨٦، (به‌غدا ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن ـ ده‌زگای ڕۆشنبیر و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ـ چاپخانه‌ی (الزمان) ـ ١٩٨٨ز)، ل ل ٧٨، ١٤٣ ـ ١٤٥، ١٥١، ١٥٣، ٣٥٢.
-
مسته‌فا سه‌ید ئه‌حمه‌د، ببلیۆگرافیای كتێبی كوردیی ١٧٨٧ ـ ١٩٧٥، (به‌غدا ـ كۆڕی زانیاری كورد ـ چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد ـ ١٩٧٧ز)، ل ل ١٧٢، ٢٢١.
-
عبدولا ئاگرین، چیروكی كوردی و هونه‌ری چیروك نووسین، گۆڤاری ده‌نگی مامۆستا، ئۆرگانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ لقی سلێمانی، ژماره ٢، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ژین، مایسی ١٩٧١ز، ل ل ١٩ ـ ٢٣.
-
سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٢٨، ٣١، ٣٣، ٣٨، ٦٢، ٦٩، ٧٤ ـ ٧٥، ١٠٠ ـ ١٠٢، ٢٧٠، ٢٧٩.
-
نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌ی سێیه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی میللیی كوردستان ده‌بێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٢٧٦، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٤ كانونی دووه‌می ٢٠٠١ز، ل ١.
-
ئاماده‌كردنی : ئاری فاروق حه‌سه‌ن نانه‌كه‌لی، دامه‌زراوه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕشی ئه‌یلول له نێوان ساڵانی ١٩٦١ ـ ١٩٧٥، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی Ravza ـ ٢٠١٦ز)، ل ٧٥.
-
افتتاح مؤسسة موكریاني للطباعة والنشر في العاصمة أربیل، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني الكوردستاني، العدد ٩٨٣، أربیل، الجمعة، ٧ تموز ٢٠٠٠م، ص ٤.
-
انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی دووه‌م به‌شی یه‌كه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ٣٧٣.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی سێیه‌م به‌شی یه‌كه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ١٢٣، ١٣٠، ١٧٢، ٢١٨.
-
بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له كتێبی كوردیدا، به‌رگی سێیه‌م به‌شی دووه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ٢٩٣.
-
البیان الختامي للمؤتمر الأول لحزب الاستقلال الدیمقراطي الكردستاني (پاسۆك)، ملحق مجلة سه‌ربه‌خۆیی (الأستقلال)، لسان حال حزب الاستقلال الدیمقراطي الكردستاني (پاسوك)، العدد ١، كانون الأول ١٩٩١م، ص ٣.
-
پارتی به‌رپرسه له په‌ره‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو میلله‌تی كورددا، گۆڤاری گوڵان، ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی گوڵان، ژماره ٣٣٧، هه‌ولێر، ٥ ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ٦.
-
جبار جباري، تاریخ الصحافة الكردیة في العراق، (بغداد ـ مدیریة الثقافة الكردیة العامة ـ مطبعة الامة ـ ١٩٧٥م)، ص ٧٦.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ١٨٣.
-
دڵشاد مجید، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٨٤، ساڵی یه‌كه‌م، سێشه‌مه، ٥ ئایاری ١٩٩٢ز، ل ٥.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٤٥، ١٠٦ ـ ١٠٧، ١٠٩ ـ ١١٠، ١١٢ ـ ١١٤، ١٢٢، ـ ١٢٣، ١٧٣.
-
رسالة ماجستیر، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٣٥، الأربعاء، ٢٧ تموز ١٩٩٤م، ص ١٦.
-
ڕێكار ئه‌حمه‌د، یه‌كگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٦٣، ٧٨.
-
سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ ھ . ش)، ص ٨٣٩.
-
شوان سلێمان یابه، ڕێبه‌ری بیبلۆگرافییه كوردییه‌كان، (هه‌ولێر ـ كۆڕی زانیاری كوردستان ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٦ز)، ل ل ٣٦٣ ـ ٣٦٤.
-
شاندێكی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی (YNDK) ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٢٨٥، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٣ تشرینی دووه‌می ٢٠٠٣ز، ل ٢.
-
عبدالله آگرین ودكتوراه في تأثیر الفكر القومي في فن القصة الكوردیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٩١٨، أربیل، الجمعة، ٢ نیسان ١٩٩٩م، ص ١٦.
-
عبدالخالد صابر (مامۆستا خالد)، شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی سلێمانی له نێوان ساڵانی ١٧٨٤ ـ ١٩١٤، چاپی دووه‌م، (به‌یرووت ـ چاپخانه‌ی گرین گلوری ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١٣٧٧، ١٣٧٩ ـ ١٣٨٠، ١٣٨٤.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٤٧٩.
-
عەبدوڵڵا ئاگرین، مێژووی شكۆداری کاژێک، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ١٤، ٢١.
-
عه‌بدولڕە‌حمان مه‌عروف، بیۆگرافیای نووسه‌رانی هه‌ولێر، ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ٣٧١٠ ـ ٣٧١١.
-
عه‌لی كه‌مال به‌رزی، كه‌سایه‌تی ناودارانی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ پڕۆژە‌ی به‌رزی ـ چاپخانه‌ی زانكۆ ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ١٨٨ ـ ١٨٩.
-
كارزان نانه‌كه‌لی، كاریگه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی له كورته چیرۆكی كوردی له كوردستانی عێراقدا ١٩٦١ ـ ١٩٧٠، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٨٠١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٢١ ئاداری ١٩٩٩ز، ل ٨.
-
كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢١.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.
-
له نامه‌ی ماسته‌ری عەبدوڵڵا ئاگرین دا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٠٠١، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٢٥ ته‌موزی ١٩٩٤ز، ل ٨.
-
مژده ساڵه‌یی، كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یەکێتی ئافرەتانی کوردستان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، گۆڤاری وێ، ئۆرگانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ژماره ٣١، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ل ٧.
-
منذ (٣١) عاما والقیادة الكردیة تضطهد هذا الشعب، جریدة نه‌ورۆز، جریدة حزب الأستقلال الدیمقراطي الكردستاني (پاسۆك) فرع دهۆك، العدد ٦، السنة الأولی، آیار ١٩٩٢م، ص ص ٣ ـ ٤.
-
مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١١٠.
-
ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٦٠ ـ ٦١.
-
نامه‌ی ماسته‌ر، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٠٠٢، هه‌ولێر، سێشه‌مه، ٢٦ ته‌موزی ١٩٩٤ز، ل ٨.
-
هاوژین حه‌مه‌ڕەشید و هه‌ندرێن شێرزاد، له كۆنگره‌ی (١٠)یه‌می یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٤٤٦، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٢٩ ته‌موزی ٢٠٠١ز، ل ١.
-
وشیار حه‌مه‌د حاجی، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان چه‌ند لایه‌نێكی مێژووی سه‌هه‌ڵدان و تێكۆشان ١٩٦٢ ـ ١٩٩٨، (هه‌ولێر ـ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ـ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٤١، ٥٨، ٩٦، ١١٠.
-
وه‌فدێكی پارتیمان به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره ٢١٥٦، پیرمام، چوارشه‌مه، ٧ شوباتی ١٩٩٦ز، ل ١.