عەبدوڵا ئەحمەد ئیسماعیل ئەلیاس

عەبدوڵا ئەحمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک ناحیەی پردێ شەهید دەبێت.


شەهید عەبدوڵا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی سازی سەربە ناحیەی ئاڵتون کۆپری پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، عەبدوڵا ئەحمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەعدیە نوری بووە و خاوەنی کوڕێک و کچێک بوونە.

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی یەکی شوان بە فەرماندەیی حەمە سور حسێن سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان

ساڵی ١٩٦٥ عەبدوڵا ئەحمەد و هاوسەنگەرێکی بەناوی حەمە ساڵح لە نزیک ناحیەی پردێ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەوکاتی عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، عەبدوڵا ئەحمەد شەهید دەبێت و حەمەساڵح بە برینداری خۆی دەرباز دەکات. 


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر