ساڵى ١٩٧٦ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان و ڕێکخستنەوەى ئۆرگانەکانى پارتى لە شارەکانى ئێران، ئەویش بەهەماهەنگى لەگەڵ براکانى لەشارى ساوە دەست دەکات بەڕێکخستنى پارتایەتى، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە و بەشدارى چەندین شەڕ لە ناوچەکانى خنێرە و لۆلان و ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش دەکات. ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى داستانی خواکوڕک دژى سوپاى عێراق دەکات.
ساڵى ١٩٩١ دواى گەڕانەوەى لە ئاوارەیی لە وڵاتى ئێران، لەگەڵ مەمەدەڕەشى براى لە هێزى ٦٠ وەک جێگرى بەتالیۆنى ڕواندز دەبێتە پێشمەرگە، لە شەوی ٧ی تشرینى یەکەمى ١٩٩٢ لە چیای زرارا لە دەڤەرى برادۆست لە کاتى ئەرکى بەرگریکردن لەسەروەرى یاسا بەدەستى چەکدارانى پەکەکە شەهید دەکرێت.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.