ژیاننامە
عەبدوڵا زیاب عەلى، ساڵی ١٩٢٩ له گوندی زێوەى سه‌ر به ناحیه‌ی بارزان له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، له ٢١ حوزه‌یرانی ١٩٣٢ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی كۆماری توركیا بووه، له یه‌كێتی سۆڤیەت خوێندوویه‌تی و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسى وه‌رگرتووه، دواى گەڕانەوەى لە یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٥٩ به فه‌رمانبه‌ر له كه‌ركووك دامه‌زراوە، له ٢ كانوونی دووه‌می ٢٠٠٦ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی گوندی بارزان به‌خاك سپێردراوه.
خەباتنامە
عەبدوڵا زیاب عەلى، دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥ ڕوویکردووەتە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزانى سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد بووەتە پێشمەرگە، له ٣ ئایاری ١٩٤٦ به‌شداریی شه‌ڕی ملقه‌ره‌نی کردووە، دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان له ٢٥ ئاداری ١٩٤٧ به‌شداریی شه‌ڕی هه‌ڤرس و هه‌له‌جی كردووه.
لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ١٩ی نیسانى ١٩٤٧ لە ڕێگاى خواکوڕک و دەشتى بەرازگرەوە بە خاکى کوردستانى باکووردا گەڕاوەتەوە دەڤەرى شێروان و مزورى.
دواى گەڕانەوەیان، جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى لە ١٥ی ئایارى ١٩٤٧ لە گوندى ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانى دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، لەوێدا تەواوى هەڤاڵانى بڕیارى بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتى سۆڤیەت دەدەن، له ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەریى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى کردووە به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت و لە شەڕى گه‌لی قتور و شەڕى پردی ماكۆ بەشدارییکردووە و دواى سەختى و ماندووبوونێکى زۆر، لە ١٨ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان ئێران و یه‌كێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی لە شاری "نه‌خچه‌وان"ی کۆماری ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رئاوەڵا كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌ورەدرابوو، دانران و له‌لایه‌ن کۆمەڵێک سه‌ربازه‌وە پاسه‌وانییان لێده‌كرا و له ڕووی خۆراك و پۆشاك و هاتوچۆوە وه‌كو دیلی شه‌ڕ مامه‌ڵەیان له‌گه‌ڵدا كراوە. دواتر له‌سه‌ر بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر له كۆماری ئازه‌ربایجان دابەشکران. له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریاى خەزەر لە باكۆى پایتەختى كۆماری ئازه‌ربایجان و له ڕێكه‌وتی ٢٣ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سه‌ربازییان پێدراوه و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رانی كۆماری ئازه‌ربایجان ڕۆژانه هه‌شت كاتژمێر مه‌شقی سه‌ربازییان پێ کراوە. لەهەمان کاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو وانەی فێربوونی زمانی کوردی‌یان پێگوتراوەتەوە.
پاش مامەڵەى خراپى جەعفەر باقرۆڤ لەگەڵ هەڤاڵانى، بڕیاردەدرێت کەمپە سەربازییەکە له ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ له كۆماری ئازه‌ربایجانەوە بگوازێتەوە بۆ كۆمه‌ڵگای چرچوك لە نزیك "تاشكه‌ند"ی پایته‌ختی كۆماری ئۆزبه‌كستان و له‌وێش لە مه‌شقی سه‌ربازی بەردەوام دەبن.
لە ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به شێوه‌ی ده‌سته و تاخم به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌سه‌ر گونده هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی یەكێتی سۆڤیەتدا دابه‌شكران و له كێڵگه‌ی كۆلخۆزه‌كان(ئەو زەویانەى خەڵک بە کرێ لە حکومەت دەیگرتنەوە و دواتر بەشى حکومەتیان دەدایەوە) كاریان ده‌كرد.
دواى هەوڵێکى زۆر و ناردنى چەندین نامە لەلایەن جەنەڕاڵ مستەفا بارزانییەوە بۆ ستالین، دواجار نامەیەک دەگاتە دەست ستالین کە تێیدا بارزانى باسى دەردەسەرییەکانى هەڤاڵانى خۆی تێدادەکات و ئەویش دەستبەجێ بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەک دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخى هەڤاڵانى بارزانى و دواجار بڕیارى لێژنە ئەوە دەبێت کە هەموویان لە شارى ڤریڤسکى کۆبکرێنەوە، بۆیە ناوبراو لە مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٥١ دەچێتە شاری ڤریڤیسكی لە سۆڤیەت.
دواى شۆڕشى ١٤ى تەموزى ١٩٥٨ لە عێراق و گەڕانەوەى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى، لە ٢٥ى شوباتى ١٩٥٩ و بەپێى هەردوو ماددەى سێیەم و حەوتەم و بڕگەى (أ) لە ماددەى دەیەم و کارکردن بە ماددەى (١١) بە پشت بەستن بە یاساى هەموارکراوى ژمارە ١٩ لە ساڵى ١٩٥٩ دا، خۆى و هەڤاڵانى بەر لێبوردنى گشتى کەوتوون.
لە ساڵى ١٩٥٨ حکومەتى کۆمارى لە عێراق بە سەرۆکایەتى عەبدولکەریم قاسم دادەمەزرێت، عەبدوڵا زیاب عەل، له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به که‌شتیی گرۆزیا له ڕێی به‌نده‌ری به‌سڕەوە له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
ساڵی ١٩٦١ به‌شداریی شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه، به‌شداری شه‌ڕه‌كانی گه‌لی زاویته، دۆڵی نه‌هلێ، دهۆك، ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، مریبا و شێخانی كردووه، له شۆڕشی ئه‌یلوولدا جێگری فەرماندهی هێزی یه‌ك بووه.
ساڵی ١٩٦٢ به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی باڵه‌كایەتى، خۆشناوه‌تی و ده‌ووروبه‌ری کۆیێ، پیرس، ملی ساریجێ، بارزان، جسری ڕێزان و سه‌ری بێدارینی كردووه. ساڵی ١٩٦٤ له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌لامسته‌فا بارزانی ئه‌ركی قائیمقامی ڕانیه‌ی پێ سپێردراوه و له‌و دەڤەرەدا بریندار ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی وڵاتى ئێران كراوه.
عەبدوڵا زیاب عەلى، له ١١ ئازاری ١٩٧٠ ده‌بێته پاسه‌وانی سنور، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق ڕاگویزرایهوه بۆ باشووری عێراق، ساڵی ١٩٨٢ به‌شداری شۆڕشی گوڵانی كردووه و سه‌ر قوله بووه، به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كێله‌شین، حاجی ئۆمه‌رانی كردووه، ساڵی ١٩٨٣ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو ده‌كاته كۆماری ئیسلامی ئێران، ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری داستانی خواكوڕكی كردووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی و ئازوقه، ساڵی ١٩٩١ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له گوندی دهربوتك سەر بەقەزاى مێرگەسۆرى پارێزگاى هەولێر نیشته‌جێ ده‌بێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته به‌رپرسی لێژنه‌ی نزارێ له ناوچه‌ی بارزان، دواتر له پیرمام نیشته‌جی ده‌بێت،
سه‌رچاوه‌كان:
-
تێكۆشهرێ نه‌مر مه‌لا عه‌بدوڵڵا زیاب زێوه‌یی، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ئۆرگانی مه‌كته‌بی گشتی رێكخستنی پێشمه‌رگه، ژماره ٩٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ئاراس، كانوونی دووه‌می ٢٠٠٦ز.
-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی پلان دانان، یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌ی خێزانه‌كان و دانیشتوان، هه‌ولێر، ٢٠٠٩ز.
-
سه‌ردار جاف، پێشمه‌رگه‌ی دیرین مه‌لا عه‌بدوڵڵا زیاب عه‌لی سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی له مناڵییه‌وه تا ئێستا پێشمه‌رگه‌ی بارزانیم، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه، ئۆرگانی مه‌كته‌بی گشتی رێكخستنی پێشمه‌رگه، ژماره ٢٨، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ئاراس، ٣٠ نیسانی ٢٠٠٠ز.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات - ٢٠١٣ز).
-
كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له مه‌هاباده‌وه بۆ سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز).
-
گۆڤاری هه‌تاو، ژماره ١٥٤، ساڵی شه‌شه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی كوردستان، هه‌ینی، ١٥ نیسانی ١٩٥٩.
-
له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).
-
مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).
-
نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز).
-
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.