عەبدوڵا حسێن ڕوستایی

عەبدوڵا حسێن، ناسراو بە عەوڵا ڕەش ڕوستایی، ساڵى ١٩٥٣ لەگوندى ڕوستى قەزاى چۆمان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە لە شارى نەغەدە نیشتەجێبووە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستان گەڕاوەتەوە و لە شارى سۆران نیشتەجێبووە.


عەوڵا ڕەش ڕوستایی ساڵى ١٩٦٩ لەتەمەنی گەنجێتیدا پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەهێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٧٦ لەدەسپێکى هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان ، پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە کردووەتەوە و لە لێژنە ناوچەى باڵەک وەک کارگێڕى ناوچە و باڵى سەربازى بەشێوەى مەفرەزى پارتیزانى لە دەڤەرى باڵەکایەتى ئەرکى بینیوە، بەشدارى چەندین شەڕى پارتیزانى کردووە لەوانە شەڕى کۆسپى سپى لە سەر ڕێگاى سۆران و حاجى ئۆمەران، شەڕى گۆڕێ نێتوێ لە ناحیەى سمیلان سەربەقەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر. ساڵى ١٩٩٤ لە شەڕى بەرگریکردن لەسەروەرى یاسا لە گوندى جویزانى ناحیەى گەڵاڵەى قەزاى چۆمان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە بەسەختى بریندار بووە، تا دواجار لە شەوى ٩ی حوزەیرانى ١٩٩٩ لە کاتی بەرگری کردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر