عەبدولڕەحمان ڕەسول حاجی خەلیل

عەبدولڕەحمان ڕەسول حاجی خەلیل ناسراو بە ئەبو شڤان، ساڵی ١٩٤٥ لە شارى زاخۆی سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، لەسەرەتای ساڵی ١٩٧٠پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٢ کە هێزی شنگار دامەزرێندرا، پەیوەندی بەو هێزەوە کردووە کە مەلا حسێن ماڕەنی فەرماندەی هێز بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول چووەتە گوندی بانكێ و لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکە بڕیاریان داوە کە ئازاد بن لە چوونیان بۆ وڵاتی ئێران یان مانەوە...


عەبدولڕەحمان ڕەسول حاجی خەلیل ناسراو بە  ئەبو شڤان، ساڵی ١٩٤٥ لە شارى زاخۆی سەر بە پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، لەسەرەتای ساڵی ١٩٧٠پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٢ کە هێزی شنگار دامەزرێندرا، پەیوەندی بەو هێزەوە کردووە کە مەلا حسێن ماڕەنی فەرماندەی هێز بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول چووەتە گوندی  بانكێ و لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکە بڕیاریان داوە کە ئازاد بن لە چوونیان بۆ وڵاتی ئێران یان مانەوە، بۆیە عەبدولڕەحمان ڕەسول حاجی خەلیل لەگوندی بانکێ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک ماوەتەوە.

ساڵی ١٩٨٢، دوای ئەوەى لەلایەن لێژنەی ناوچەی دهۆک ڕێکخراوی سەربازی ڕەنجبەران دەمەزرێندرا، عەبدولڕەحمان ڕەسول حاجی خەلیل گواستراوەتەوە بۆ ئەو ڕێکخراوە کە عەلی قادۆ جێگری بووە و کراوە بە فەرماندەی مەفرەزەی شەهید دلۆڤان، ئەو مەفەرەزەیە لە دەڤەرەکە مەفرەزەیەکی گەڕۆک بووە و زیانی زۆریان بەدوژمن گەیاندووە.

لە ٣٠ی تشرینی دووەمی١٩٨٣ عەبدولڕەحمان ڕەسول حاجی خەلیل لەگەڵ ١٣ پێشمەرگەی دیکە کە بۆ ئەرکێکی سەربازی دەڕوات بۆ نێو شاری دهۆک و لەگەڵ هونەرمەند حەسەن عەلی خەنجەر و ڕێبەر تەها مەحمود بەرواری لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێن و دوای شەش مانگ مانەوەیان لە بەندینخانە، بڕیاری زیندانی هەمیشەیی بەسەریاندا دەسەپێنن و ڕەوانەی زیندانی ئەبوغرێب دەکرێن،  بەڵام دوای پێنج (٥) ساڵ مانەوەیان لە زیندان و دوای شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان لە ١٤ی ئەیلوولی١٩٨٨ ئازاد دەکرێن، دوای ئازادبوونیان لەزیندان لەگەڵ محەمەد عەلی ئەغمیر، یوسف محەمەد ئەغمیر و ستار خالید بۆ ماوەی ٧ مانگ دەبن بە پێشمەرگە، لەساڵی ١٩٩١ ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ڕزگارکردنی شاری ئاکرێ و دواتر کراوە بە بەرپرسی لێژنەی ئەمنی زاخۆ و ئەندامی بەرەی کوردستان.

ساڵی ١٩٩٢ کراوە بە فەرماندەی هێزی بەرخودان و دواتر ئەرکی جێگری لێژنەی سەربازی پێدراوە، لەساڵی ١٩٩٧ کراوە بە فەرماندەی هێزی پارتیزانی لە زاخۆ و سێمێڵ لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، عەبدولڕەحمان ڕەسول حاجی خەلیل لە ژیانی پێشمەرگایەتی ٦ جار بریندار بووە و ئێستا کەم ئەندامە و قاچی ڕاستی بڕاوەتەوە، لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا، پلەی لیوای هەیە و ئەندامی دەستەی باڵای زیندانیە سیاسیەکانی کوردستانە.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر