عەبدولواحید حەمەد لاو

عەبدولواحید حەمەد لاو پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕى چیاى گۆرەز شەهید دەبێت.


عەبدولواحید حەمەد لاو، ناسراو بە عەبدولواحید حەمەد لاو، ساڵى ١٩٤٦ لە گوندى گوانى سەر بە ناحیەى دیاناى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کوڕ و چوار کچ بووە. 

ساڵى ١٩٦٤ پەیوەندى بە ڕیزى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، پلەکانى حزبى بڕیوە، دواجار بۆتە ئەندامى لێژنە ناوچەى ڕواندز، هەمان ساڵ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات، لە بەتالیۆنى سەید عاسى سەر بە هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، هەر زوو دەبێتە سەر لق لەهەمان بەتالیۆن، دواى ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس واژۆ کرا، عەبدولواحید حەمەد لاو بەردەوام دەبێت لە کارى ڕێکخستن لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز.

ساڵى ١٩٧٤ دواى دەسپێکردنەوەى شەڕ لە نێوان هێزى پێشمەرگە و حزبى بەعس، عەبدولواحید حەمەد لاو دووبارە چەکى پێشمەرگایەتى هەڵدەگرێت و بەرگرى لە خاکى کوردستان دەکات، لە ١٧ى نیسانى ١٩٧٤  لە شەڕى چیاى گۆرەز لە نزیک گوندى باڵەکیانى ناحیەى دیانا، خۆی و برای و ئامۆزای و چەند کەسێک لە خزمانی شەهید دەکرێن.

لەبەر بارودۆخی شەڕ و بوونی بۆمبارانى تانک و تۆپی دوژمن نەدەتوانرا ڕوفاتی شەهیدان لەگوندی گوان بەخاک بسپێرن، بۆیە لە گوندی سیتکان بەخاک سپێردران.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر