ساڵى ١٩٦٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە تاکو نسکۆى شۆڕش بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێکۆشان. ساڵى ١٩٧٦ دووبارە پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و لە هێزی بارزان دەبێتە پێشمەرگە، لەسەر ڕاسپاردەى کاک ئیدریس و جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى لە گەڵ باڵى ڕاستى لقى دوو دێتە ناوچە ئازادکراوەکان، بەشدارى چەندین شەڕ وەک شەڕی خێرزوک، باسکى دەرو، گوندى مەزنێ، دەڤەرى بارزان و مێرگەسۆر دەبێت، لە ٢١ى تەمووزى ١٩٨٠ بەشدارى دانانى کەمینێک لە ناحیەى مەزنێ بۆ سەربازانى سوپاى عێراق دەکات و لەو چالاکییە ٢٩ سەربازى سوپاى عێراق دەکوژن، لە ٢٧ی تەمووزى ١٩٨٠ لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکى هێزی بارزان هێرش دەکەنە سەر سەربازگەیەکى سوپاى عێراق لە شارى مێرگەسۆر.
ساڵى ١٩٨٧ لە کاتى ئەنجامدانى ئەرکێکى پێشمەرگایەتى لە خواکوڕک بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام لەوێ بەهۆى سەختى برینەکانى کۆچى دوایی دەکات و شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.