عومەر ڕەحیم ئەحمەد ئەبابەکر

عومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی بێستانە، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای سەفین و داستانی کێلە شین کردووە. ساڵى ١٩٧٤ شەهید بووە.


عومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی پیرداودی سەربە ناحیەی شەمامکی قەزای قوشتەپەی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار و خاوەنی یەک کوڕ بووە. 

عومەر ڕەحیم ئەحمەد، ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە ‌هێزی ئازادی سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەفەرماندەیی خورشید شێرە بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٤ بەشداری داستانی بێستانە، شەڕی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای سەفین و داستانی کێلە شین کردووە و لە شەڕی کێلە شین گولەى بەرکەتووە و بە سەختی بریندار بووە. دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ پشوویەکی کورتی چەند ڕۆژە ساڵی ١٩٧٤ کە هاوکات بووە لەگەڵ  ٢٨ تەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، گەڕاوەتەوە ناو گوندی پیرداود بۆ لای خانەوادەکەی، لەلایەن چەند خۆفرۆشێکەوە زانیاری لەسەر دەدرێت، هەر بۆیە لە ڕۆژى دواتر، هێزێکی زۆر چواردەوری ماڵەکەی دەدەن، ڕووبەڕووی هێزەکە بۆتەوە و توانیویەتی حەوت سەرباز بکوژێت و ١٢ سەربازیش بریندار بکات، بۆیە هێزی سوپاى عێراق کشاونەتەوە و لە دەروازەی گوند بە چەکی دۆشکەی سەر تانک گولەبارانیان کردووە و سێ گولەى دۆشکەی بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە. تەرمەکەى کەوتۆتە دەست سەربازانى سوپاى عێراق و بردوویانەتە ناو شاری هەولێر و شێواندوویانە. لەلایەن چەند کەسایەتیەکی شاری هەولێرەوە تەرمەکەى بە شێواوی وەرگیراوەتەوە و بەخاک سپێردراوە. ئەم نەبەردییەی عومەر ڕەحیم ئەحمەد بۆتە جێی باس لە ناو شاری هەولێر و چواردەوری هەربۆیە لەلایەن نووسەران و هونەرمەندانەوە چەند بەرهەمێکی هونەری لەسەر ئەنجامدراوە بەناوی داستانی پیرداود. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر