عومەر عەلی هالۆ

عومەر عەلی هالۆ سندی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی بۆسەل لەشارۆچکەی دەرکار سەربە قەزای زاخۆی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ عەلی هالۆی باوکی فەرماندەی بەتالیۆنی یەکی (١) پێشمەرگە لە زاخۆ بووە، لەو سەردەمەدا عومەر عەلی کارەکانی نووسینی باوکی بەڕێوەبردووە، لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٦٨ عەلی هالۆ لەشەڕی باتیفا شەهید بووە و عومەری کوڕی جێگەی گرتۆتەوە و لە شەڕەکانی کەمەکا و چیای زاخۆ بەشدار بووە.


ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە سەرپەل لەپاسەوانی سنووری زاخۆ، ساڵی ١٩٧٤ ئەرکی فەرماندەی بەتالیۆنی یەکی (١) زاخۆی پێ سپێردراوە، لەهەمان ساڵدا بەشداری لە شەڕەکانی چیای سپی، کۆخی نێریا، گەروی ئۆمەرئاغای ناحیەى دیاناى پارێزگاى هەولێر کردووە.

١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشى ئەیلوول، ڕووی کردووەتە باکووری کوردستان و بەقاچاخ لە گوندەکانی فەرەشین، مەلیسێ، بەیت ئەلشەباب، ئۆلودەڕە و دواتر وان و باتمان ماوەتەوە، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٩ بەبنەماڵەوە پەڕیوەتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەتا لە ئوردۆگای زێوە نیشتەجێ بووە و دواتر لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ چووەتە شاری نەغەدە و هاوکاری هێزەکانی عەبدولڕەحیم جەسیم  و عەلی خەلیل خۆشەوی کردووە، ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ ئیدریس بارزانى و شێخ محەمەد خالید و ملازم یونس گەڕاوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان و دەڤەرى مێرگەسورى پارێزگاى هەولێر و بۆ ماوەی ٦مانگ لە ناوچەی کەتینە بووە، ساڵی ١٩٩١ لەکاتی ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لەگەڵ هێزێکی پێشمەرگەکانی زاخۆ بۆ حاجی ئۆمەران گەڕاوەتەوە، لەهەمان ساڵدا کراوە بە فەرماندەی هێزی حەمرین لە زاخۆ، ساڵی ١٩٩٧ ئەرکی هاوئاهەنگی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و تورکیای لە سلوپیاى دەروازەى سنوورى پێ سپێردراوە.

عومەر عەلی هالۆ، جگە لەباوکی کە لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە، دایکی و برایەکیشی بەناوی لەزگین لە ساڵی ١٩٦٤ لەماڵەکەیاندا بە فڕێدانی نارنجۆک شەهیدکراون، هەروەها هەشت ئامۆزای لە ساڵانی ١٩٦٤ و ١٩٦٥ شەهیدکراون، ساڵی ٢٠١٠  لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر