عوسمان مەولود حسێن مەولود

شەهید عوسمان مەولود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لە ئاوارەیی باشووری عێراق هێرشی کردۆتە سەر چەند پۆلیسێک و لە ئەنجامدا عوسمان مەولود شەهید بووە


ژیاننامە

شەهید عوسمان مەولود لە ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی بەرحوشتری سەر بە ناحیەی بەحرکە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە بنکەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پۆلیس بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. عوسمان مەولود خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خەجیجە خزرە و خاوەنی چوار کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی خەلیل، جەمیل، عادل، فازڵ و نەجیبە.


خەباتنامە

شەهید عوسمان مەولود لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی کردووە بە شانەی نهێنی عەریف عوسمان و عەریف عەلی، لە ساڵی ١٩٦٢ چەکی هەڵگرتووە و بۆتە پێشمەرگە لە لقی عەریف عەلی مەولود، کە سەر بە بەتالیۆنی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە دەربەندی ڕایەتی لە وەرتێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بریندار بووە.

لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول شەهید عوسمان مەولود ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و دوای ماوەیەکی کەم گەڕاوەتەوە خاکی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراقەوە دوورخراوەتەوە بۆ قەزای مسەیب لە پارێزگای بابل، دوای مانەوەی یەک مانگ لەو قەزایە گوێبیستی چەند وشەیەکی ناشرین بووە سەبارەت بە کورد و سەرکردایەتی شۆڕشی کوردی لە چەند پۆلیسێکی ئەو قەزایە بۆیە بڕیاری داوە کە ڕووبەڕوویان ببێتەوە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە و دوای کوشتنی سێ پۆلیس عوسمان مەولود لەلایەن پۆلیسەکانی ترەوە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر