عوسمان حەسەن مستەفا فاخیر

شەهید عوسمان حەسەن مستەفا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ئاریانەی سەربە ناحیەی شۆڕشی قەزای کۆیەی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ بەهۆی بۆمبارانى سەنگەرەکانى پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکەى سوپاى عێراق لە گوندى بندایزان شەهید بووە.


شەهید عوسمان حەسەن مستەفا، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ئاریانەی سەربە ناحیەی شۆڕشی قەزای کۆیەی پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، عوسمان حەسەن خێزاندار و خاوەنی یەک کوڕ بووە.

شەهید عوسمان حەسەن، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی عەریف ئەبو زێد کە سەربە بەتالیۆنی دووی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرماندەیی عەریف عوسمان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری لە شەڕەکانی چیای سەفین، شەڕەکانی دەشتی هەولێر، شەڕەکانی دەشتی کۆیە، شەڕی چیای کۆڕەک، شەڕی ڕواندز، بەنی هەریر، شەڕی بەرسیرین، شەڕی حاجی ئۆمەران کردووە.

ساڵی ١٩٧٤ دوای تێکشکاندنی هێرشی سەربازی ئەوکاتی عێراق بۆ سەنگەری بەرگری پێشمەرگە لە گوندی بندایزانی قەزاى چۆمان لە دەڤەری باڵەکایەتی، فڕۆکەی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق بە چڕی بۆمبارانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کردووە و لە ئەنجامدا عوسمان حەسەن شەهید بووە و لەلایەن هاوسەنگەرانیەوە لە گۆڕستانی گوندی بندایزان بە خاکیان سپاردووە.    


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر