ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، عزەت عەبدولعەزیز عه‌بدوله‌تیف مه‌حمود كتانی، ساڵی ١٩٣٩ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر و ئه‌ندامی حزبی هیوا بووه، ساڵی ١٩٤٤ له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق به ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆڕشی دووه‌می بارزان له ناوچه‌ی بلێ ده‌ستنیشان كراوه، له به‌شدارانی شۆڕشی دووه‌می بارزانه (١٩٤٣-١٩٤٥)، ساڵی ١٩٤٥ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لێژنه‌ی ئازادییه، هه‌مان ساڵ به‌رپرسی به‌ره‌ی به‌رگری شۆڕشی دووه‌می بارزان بووه له به‌ره‌ی ڕۆژئاوا (ئامێدی)، ساڵی ١٩٤٦ له به‌شدارانی كۆماری دیموكراتی كوردستانه له شاری مهاباد به پله‌ی سه‌رهه‌نگ (عقید رۆكن)، هه‌مانساڵ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كورده ( پارتی دیموکراتی کوردستان).
ژیاننامه
عزەت عەبدولعەزیز، له ساڵی ١٩١٢ له شاری ئامێدی سه‌ربه پارێزگای مۆسلی ئه‌وكات و دهۆكی ئیستا له دایك بووه، خویندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له شاری ئامێدی ته‌واو كردوه و له ساڵی ١٩٣٥ چووته كۆلێژی سه‌بازی به‌غدا و به پله‌ی جیدار (مولازم) كوتایی پێهێناوه، ساڵی ١٩٤٣ به پله‌ی پێشرۆ (رائید رۆكن) له كۆلێژی ئه‌ركان له به‌شی تۆپخانه ده‌رچووه، له به‌شی توپخانه‌ی سه‌ربازگه‌كانی به‌غدا و مۆسل خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٣٩ له كۆمه‌ڵه داركه‌ر و دوای دامه‌زراندنی چووته نێو ڕیزه‌كانی حزبی هیوا و له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی بووه له دهۆك و مۆسل.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٤٤ له لایه‌ن حكومه‌تی پاشایه‌تی عیراق و له كاتی دانووستان له‌گه‌ڵ شۆڕشی دووه‌می بارزان به ئه‌فسه‌ری پەیوەندی له ناوچه‌ی بلێ ده‌ستنیشان كراوه، هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزی شۆرشگێرانی شۆڕشی دووه‌می بارزانه‌وه ده‌كات، ١٩٤٥ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لێژنه ئازادی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) بووه، سه‌رتای مانگی ئاداری ساڵی ١٩٤٥ له كۆبوونه‌وه لێژنه‌ی ئازادی عیزەت عەبدولعەزیز به فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی به‌رگری رۆژئاوا و ئامێدی ده‌ستنیشان ده‌كرێت، نیسانی ١٩٤٥ ئەندامی لێژنه وتووێژه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاشایه‌تی عێراق و كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز (بریتانیا) له عێراق بووه، ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ لێژنه‌ی ئازادی له سه‌ر داواكاری حكومه‌تی پاشایه‌تی عێراق بۆ خۆ دوور خستنه‌وه له پێكدان و شه‌ڕ بریاڕی گه‌رانه‌وی دا بۆ نێو سوپای عێراق، له ٧ی ئایاری هه‌مان ساڵ و دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ نێو سوپای پاشایه‌تی عێراق به هۆی به‌شداری له شۆڕش درایه دادگای سه‌ربازی به‌ڵام توانی خۆ ده‌رباز بكات و جارێكی‌تر هاته‌وه بارزان و لە ١٩ی ئابی ١٩٤٥ دادگای سه‌ربازی به هۆی به‌شداری كردنی له شۆڕشی دووه‌می بارزان و له دادگای پاشه‌مله بریاڕی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو مۆڵك و ماڵی گۆاستراوه و نه گواستراوه و له سێداره دانی بۆ ده‌ركرد.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٤٥دوای كوتایی هاتنی شۆڕشی دووه‌می بارزان ئاواره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، به بریاڕی سه‌ركردایه‌تی و دوای دامه‌زراندنی كۆماری دیموكراتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری مهاباد پله‌ی به‌رز كرایهوهی بۆ سه‌رهه‌نگ (عقید رۆكن)، له به‌شدارنی شه‌ری به‌رگری كردن له كۆماری كوردستانه هه‌تا گه‌رانه‌وه‌ی بۆ عێراق له ١٥ی نیسانی ١٩٤٧ و دوای ڕووخانی كۆماری دیموكراتی كوردستان له سنووری گاده‌ر خۆی ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق كردوه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ٣ی له هه‌ڤاڵانی تری برایه شاری هه‌ولێر و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا گواسترایه‌وه و له دادگایه‌كی ساخته‌دا هه‌مان سزای پێشوویان به‌سه‌ر دا سه‌پاند و هه‌رچه‌ند زۆر له كه‌سایه‌تی كورد له كوردستان بۆ گۆڕین و سۆككردنی ئه‌م بریاڕه روویانكرده به‌غدا به‌ڵام سوودی نه‌بوو و رۆژێك دوای ده‌رباز بوونی مستەفا بارزانی و گه‌یشتنی به خاكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ناوه‌راستی به‌ندیخانه‌ی به‌غدا و له‌به‌ر چاوی زیندانیانی كورد به‌ده‌م هۆتاف و سروودی كوردایه‌تی به‌ره‌و سیداره چوو و له ١٩ی حوزیرانی ١٩٤٧ له سێداره درا، ته‌رمه‌كه‌ی برایه شوینی له‌دایكبوونی و له كانیا سنجێ نزیك ئامێدی به‌خاك سپێردرا، فایق بێكه‌س (١٩٠٥-١٩٤٨) هۆزانڤانی كورد بۆ یادی هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ری كورد هۆنراوه‌ی قه‌ومی كورد هۆنیوتهوه، هۆزانڤانی گه‌وره‌ی كورد توفیق (١٨٦٧-١٩٥٠)هۆنراوه‌ی كۆسته‌ی نوێ هۆنیوتهوه، هه‌واڵی له سیداره‌دانی له ڕادیو به‌غدا به‌ڵاو كرایه‌وه، ئه‌و رۆژه به ڕۆژی شه‌هیدان ناوزه‌د كراوه.
سەرچاوە:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.