شەڕی گۆجاڕ

له‌و كاته‌ی كه‌ حكومه‌تی ئێران توانی به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر كۆماری كوردستان بۆ جارێكی دیكه‌ كۆنترۆلی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بخاته‌ ژێر ده‌ستی خۆی، مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هێزه‌كه‌ی ده‌یانویست له‌ خاكی ئێران خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و بۆ جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌ كوردستانی عێراق...


له‌و كاته‌ی كه‌ حكومه‌تی ئێران توانی به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر كۆماری كوردستان بۆ جارێكی دیكه‌ كۆنترۆلی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بخاته‌ ژێر ده‌ستی خۆی، مەلا مستەفا بارزانی و هێزه‌كه‌ی ده‌یانویست له‌ خاكی ئێران خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و بۆ جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌ كوردستانی عێراق، به‌ڵام ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بێ كێشه‌ و ده‌رده‌سه‌ری نه‌بوو، له‌و ڕێگه‌یه‌ تووشی چه‌ندین شه‌ڕ و مه‌ترسی بوون. یه‌كێك له‌و شه‌ڕانه‌ كه‌ له‌و كاته‌ له‌ نێوان بارزانییه‌كان و هێزی سوپای ئێران ڕوویدا شه‌ڕی گوجار بوو.

مه‌لا مستەفا بارزانی له‌ ١١ی ئاداری ١٩٤٧ به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوور ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان تاقی بكاته‌وه‌ و چاویشی به‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌وێت. بۆیه‌ له گوندی ئه‌نبی له‌ ماڵی نووری به‌گی به‌گزاده‌ له‌ گه‌ڵ  سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌‌ كۆده‌بێتەوە، له‌وكاته‌ له‌ لایه‌ن سیخۆریك به‌ ناوی هه‌ویركۆ هه‌واڵی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌گاته‌ ورمێ كه‌ سه‌رله‌شكر هۆمایونی له‌وێ بوو بۆیه‌ له‌شكری ئێران دێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و له‌ شه‌وی ١٣ لەسەر ١٤ی ئاداری ١٩٤٧ گوندی گوجاریان گه‌مارۆ ده‌دات.  له‌و ڕووداوه‌‌ مستەفا بارزانی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ هێزه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵی بوونه‌ كه‌سانێك وه‌كو عه‌قید به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی و محه‌مه‌د حسێن هه‌ركی له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی هه‌ركی و مامۆستا محه‌مه‌د وردی له‌ گه‌ڵ ١٣ كه‌س له‌ پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی. كاتێك بازرانی ئاگاداری ئه‌و گه‌مارۆدانه‌ ده‌بێت به‌ره‌و به‌رده‌سور ده‌ڕۆن و به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن و بۆ ڕۆژی دواترێش كه‌ ته‌قه‌ نامێنیت ده‌ڕۆنه‌ ناو گوندی كۆیی و ده‌بینن كه‌س له‌و گونده‌ نه‌ماوه‌، دوای ماوه‌یه‌ك ئاگادار ده‌بن كه‌ له‌ به‌گزاده‌كان چوار كه‌س كوژراون كه‌ یه‌كێكیان هه‌ویركۆ بوو كه‌ هه‌واڵی بوونی مستەفا بارزانی و هاوڕێیه‌كانی له‌ گوندی گوجار گه‌یاندبووه‌ سه‌رله‌شكر هۆمایونی، له‌ بارزانییه‌كانیش دوو كه‌س شه‌هید ده‌بن كه‌ حاجی محه‌مه‌د هۆستانی و شه‌والی شندۆ شانه‌ده‌ری بوون و سێ پێشمه‌رگه‌ش كه‌ بریتیی بوون له‌ حه‌سۆ میرخان خه‌ردنی و حالی محه‌مه‌د خالانی و مسته‌فا ڕه‌شۆ لیلۆكی بریندار ده‌بن.

ڕۆژی پاشتر به‌گزاده‌كان له‌گه‌ڵ هێزی ئێران و 3 تانك و فڕۆكه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر بارزانییه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ ورمێش هێزێك ده‌هات كه‌ ڕێگا له‌ بارزانییه‌كان بگرێت له‌ گه‌لی به‌ندێ. كاتێك بارزانی هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات له‌ شوێنه‌ ستراتیژییه‌كاندا هێڵی به‌هێزی به‌رگریكردن دروست ده‌كات له‌ ناوچه‌كانی به‌ری زه‌ر و به‌رزاییه‌كانی هه‌ڤره‌س و كه‌وی زه‌ر. هۆكاری ئه‌و كاره‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وە بۆ پاراستنی ئه‌م شوێنانه‌، چونكه‌ تاكه‌ ڕێگا بوو بۆ ڕزگاربوونی بارزانییه‌كان له‌ هێرشه‌كانی سوپای ئێران، چونكه‌ ته‌واوی خێزانه‌ بارزانییه‌كان له‌و ناوچانه‌ بوون.


سه‌رچاوه‌كان:

١- مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی یه‌كم 1931-1958، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ،2012.

٢- عه‌قید به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به‌ كۆماری مه‌هاباد دا ، هه‌ولێر، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، 2001.

 


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕى چیاى بەڕانشێ ١٩٨٦

شەڕى بەڕانشێ چالاکییەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە بوو لەسەر ڕێگاى سەرەکى چیاى بەڕانشێ نزیک گوندى گرێ بیێ، لەو چالاکییەدا هێزێکى پێشمەرگەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ١٥ى تشرینى دووەمى ١٩٨٦ بۆسەیەکیان لەسەر ڕێگاى سەرەکى دانایەوە، بۆ لێدان لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانى هێزەکانى ڕژێمى بەعسى داگیرکەر.

زانیاری زیاتر

شەڕى شیڤێ ١٩٨٧

شەڕى شیڤێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە و هێزى چەکدارانى بەکرێگیراوى ڕژێمى بەعس لە ٢٥ى ئایارى ١٩٨٧، کە بە نیازى وێرانکارى و ڕوخاندنى گوندى شیڤێ هێرشیان کردە سەر گوندەکە، هێزى پێشمەرگەش بەرەنگاریان بووەوە و لە ماوەى دوو کاتژمێرى شەڕدا هێزى چەکدارانى بەکرێگیراو شکستیان خوارد و ڕایانکرد، چوار لاشەیان لە مەیدانى شەڕ بەجێهێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى بادێ ١٩٨٣

چالاکییەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە دژى هێزەکانى ڕژێمى بەعسە، هێزێکى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى دهۆک و ڕێکخراوەکانى هورمز مەلیک و تاهر زێوەیی لە شەوى ١١ لەسەر ١٢ى کانوونى یەکەمى ١٩٨٣ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى گوندى بادێ، لە ماوەیەکى کەمدا دەستیان بەسەرداگرت و ئاگریان تێبەردا، تەواوى سەربازانیان کوشت و چواریشیان بەدیل گرتن، پاشان شوێنەکەیان جێهێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى گرێ ئیسفکا ١٩٨١

چالاکییەکى پارتیزانى بوو کە هێزێکى پێشمەرگە لە شەوێکى تشرینى دووەمى ١٩٨١ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى گرێ ئیسفکا لە دەڤەرى بەروارى باڵا، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستى بەسەردا بگرن و ژمارەیەک سەربازى ڕەبایەکەیان کوشت و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنى و کەلوپەلى سەربازیدا گرت، پاشان شوێنەکەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بنکەکانیان.

زانیاری زیاتر

شەڕی دەڤەری سندیا ١٩٨٧

ئەم شەڕە لە ئەنجامى هێرشێکى بەربڵاوى سوپاى عێراق بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى و جاشەکان بۆ سەر دەڤەرا سندیا ڕوویدا، هێزى پێشمەرگەى کوردستان بۆ پاراستنى ناوچەکە لە ڕوخان و وێرانکارى گوندەکان، لە ٥ى نیسانى ١٩٨٧ ڕووبەڕووى هێزەکانى حکومەت بووەوە، ئەنجامى شەڕەکە بە سەرکەوتنى هێزى پێشمەرگە و شکستى هێزە عێراقیەکان کۆتایی هات.

زانیاری زیاتر