شەڕى ئامێدى بریتى بوو لە زنجیرەیەک چالاکى هێزى پێشمەرگەى سەربە لێژنەى ناوچەى ئامێدى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دەڤەرى بادینان لە ٨ى تشرینى دووەمى ١٩٨٥، کە ژمارەیەکە پێگە و بنکەى چەکدارانى بەکرێگراوى حکومەتى بەعسیان کردە ئامانج، توانیان لە ماوەیەکى کەم دەست بەسەر ٦ پێگەى چەکداراندا بگرن و زیانى زۆریان پێ بگەیەنن.
ئامێدی شارێكی مێژوویی باشووری كوردستانه لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگای دهۆك به دووری ٩٠كم، له‌سه‌ر شاخه به‌ردێك هه‌ڵكه‌وتووە كه دیمه‌نێكی زۆر سه‌رنج ڕاكێش دەبەخشێته سرووشت([1])، له میژووی شۆڕشی ڕزگاریخوازیدا دەڤهرەكه زۆرێك له داستان و نه‌به‌ردی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌خۆوە بینیوە به دێژایی هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان([2])، ئه‌وەش دەرخهری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه دانیشتوانی ئامێدی و دەوروبهری وەكو سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان تینووی ئازادی و ڕە‌تكه‌رە‌وە‌ی حوكمی دكتاتۆرین.
له درێژەی شه‌ڕ و چالاكییه پارتیزانیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵكی كوردستان، وێڕای ئەوەش بە گوێی سەرانى بەعسدا بچرپێنن کە شۆڕش لە چالاکییەکانى بەردەوامە لە بەدیهێنانى ئەو مافانە سل ناکات، بۆ ئەمەش هێزى ناوبراو نه‌خشه‌یان داڕشت كه ژمارەیه‌ك پێگه و بنكه‌ی چه‌كداری سه‌ربه ڕژێمی به‌عس بکەنە ئامانج لە ناوچەکە، ئەوە بوو له ٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥ پەلامارى ژماریەک بنکە و پێگەى چەکدارانى بەکرێگیراویان دا. له‌و هێرشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا به ماوەیه‌كی كه‌م توانیان دەست به‌سه‌ر سێ پێگەى ئەو هێزانەدا بگرن و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نن و دیل و دەسته‌كەو‌تی زۆر بكه‌وێتە دەستیان، ئه‌وەش له بروسكه‌یەکى لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی بۆ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ڕەنگی دابۆوە کە تەواوى زانیاریەکان و دەستگرتن بەسەر پێگەکانى چەکدارانیان پێ ڕاگەیاند([3]).
هه‌ر له درێژەی ئه‌و چالاكییه‌دا هێزی پێشمه‌رگه توانی دەست به‌سه‌ر سێ پێگه‌ی دیكه‌ی چه‌كدارانی به‌كرێگیراوى(جاش) سه‌ربه حكومه‌تی به‌عسدا بگرن له دەڤهرەكه كه چه‌كدارانی چیا دێوالی دۆسكی له ناویاندا هه‌بوون، لاشه‌ی سێ چه‌كدار له مه‌یدانی شهڕەكهدا به‌جێ مان و سێ چه‌كداری دیكه‌شیان به‌دیل گیران، دەستكهوتهكانی پێشمه‌رگه له‌و زنجیرە شهڕەدا بریتی بوون له ٥ چه‌كی كلاشینكۆف و ٢ دەزگای بێته‌لی لاسلكی و یه‌ك ڕەشاشی دیكتاریۆف.
له‌و هێرشه‌ی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر بنكه و پێگه‌كانی هێزە چه‌كدارییه‌كانی حكومه‌تی به‌عس، پێشمه‌رگه‌یەک بەناوی مسلح نەعمەت غازی شه‌هید بوو كه سه‌ر به ڕێكخراوی شه‌هید شەعبان غەفار بوو هه‌روەها پێشمه‌رگه‌یه‌كیش بریندار بوو، شایانی باسه له‌و چالاكی پارتیزانیه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان به ناوی (گۆین ڕۆبێرت) شانبه‌شانی پێشمه‌رگه به‌شدار بوو و دیمه‌نه‌كانی شەڕی به كامیرای ڤیدیۆی سینه‌مایی تۆمار دەكرد، دیارە سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له‌و هێرشه‌دا دەنگدانهوە و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌راسانكردنی هێزەكانی حكومه‌ت به جۆرێك ڕەنگی دایه‌وە، وای كرد کە سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بێته سەرهێل و به بروسكه‌یه‌ك پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه بكات.
سهرچاوەكان:
- https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D9%85%DB%8E%D8%AF%DB%8C
- مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنهوەی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چوارەم، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووەم، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.
- هۆژین مەسعود سەرنى، شورەشا ئیلونێ ل دەڤەرا بەهدینان ١٠٦١- ١٩٧٥، چاپى یەکەم، ٢٠١٨([4]).
[1] - https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D9%85%DB%8E%D8%AF%DB%8C
[2] - هۆژین مەسعود سەرنى، شورەشا ئیلونێ ل دەڤەرا بەهدینان ١٠٦١- ١٩٧٥، چاپى یەکەم، ٢٠١٨، ل١١٨، ١٧٢.
[3] - مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنهوەی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چوارەم، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووەم، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١، ل٦٢.
[4] - مه‌سعود بارزانی، هەمان سەرچاوە ، ل٦٢.