شەڕی سەید سادق ١٩٨٣

له‌ ١٦ی ئابی ١٩٨٣ له‌ یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌خشه‌یه‌كی داڕشت كه‌ چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش وه‌شاندنی گورزێك بوو له‌ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیه‌كانی به‌عس، ئه‌و چاڵاكیه‌ی پێشمه‌رگه‌ هێرش كردن بوو بۆ سه‌ر ڕه‌بایه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر رێگای سەید سادق – شانده‌ری، له‌ ئه‌نجامدا زیانێكی زۆری به‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی عێراق گه‌یاند


 دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ١٦ی ئابی ١٩٤٦، ڕێكه‌وتێكه‌‌ له مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی پارتی و به‌شێكه‌ له‌‌ یاده‌وریه‌كانی، ساڵانه ‌ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگر و پێشمه‌رگه‌كانی به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ له‌ یادی دامه‌زراندنیدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، زۆر جاری واش هه‌بوو ئه‌و بۆنه‌یه‌‌ به‌ شێوازێكی تر یاد ده‌كرایه‌وه‌، كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵده‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی چاڵاكی پارتیزانی و هێرشی ده‌كرده‌ سه‌ر‌ بنكه‌ و مۆڵگه‌ و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراق و زیانی زۆری پێ ده‌گه‌یاندن،      ‌ 

     یه‌كێك له‌و چاڵاكیانه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ یادی ئه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ستا به‌ داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاڵاكیه‌كی پارتیزانی‌، ئه‌ویش وه‌شاندنی گورزێك بوو له‌ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیه‌كانی به‌عس، ئه‌و چاڵاكیه‌ی پێشمه‌رگه‌ هێرش كردن بوو بۆ سه‌ر ڕه‌بایه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر رێگای سەید سادق - شانده‌ری، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانیان و شەڕێكی‌ گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كردن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوو ئه‌نجامیاندا و زیانێكی زۆر‌یان پێ گه‌یاندن، پێشمه‌رگه‌كانیش بێ زیان بوون، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ ڕێگادا كه‌وتنه‌ كه‌مینێكی سوپاوه، دوای به‌رگری و شەڕێكی گه‌رم چوار پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون به‌ ناوه‌كانی (فه‌رمانده‌ ئه‌بوبه‌كر حاجی عوسمان و عه‌لی ڕه‌سول جێگری به‌رپرسی ناوچه‌ و جه‌لال محه‌مه‌د دۆڵه‌سووری و شه‌هاب سان ئه‌حمه‌د).

      شایانی باسه‌ پێشمه‌رگه بۆ درێژه‌دان به‌ خه‌بات و تێكۆشان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه‌ به‌ پلانی توكمه ‌و نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراو جه‌نگاوه‌ و چالاکی سه‌ربازی ئه‌نجام داوه‌، توانیویه‌تی زیانی گه‌وره‌ به‌ دوژمنه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێ له‌ رێگای هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مۆڵگه ‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیه‌كانی حكومه‌تی عێراق، ته‌نانه‌ت له‌ بۆنه ‌و یاده‌وه‌ریه‌كانیشدا نه‌یهێشتووه دۆخی سیاسی دوژمنه‌كه‌ی سه‌قامگیر بێ، به‌ڵكو گورزی گه‌وره‌ و زیانی پیگه‌یاندووه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ش په‌یامێك بووه بۆ سه‌رانی حكومه‌ت كه‌ شۆڕش به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌ شێوازی پارتیزانی لێره‌ و له‌وێ درێژه به‌ چاڵاكیه‌كان دراوه‌ و زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حكو‌مه‌ت و ڕژێمی به‌عس گه‌یاندووه‌. ‌   ‌    ‌ 


سه‌رچاوه‌كان:   ‌       

  1. مه‌سعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.

  2. ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان: مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان- كۆنگره‌و كۆنفرانس (پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ) چاپی یه‌كه‌م، ٢٠٢١.


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕى گەلنازکێ

شەڕى گەلنازکێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو بوو، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى لە ٢٤ ئابى ١٩٨٤، لە ئەنجامى هێرشێک کە حکومەتى بەعس کردیە سەر چەند ناوچەیەکى زاخۆ لە دەڤەرى بادینان، دواى هەشت ڕۆژ هێرش و پەلامارى بەردەوام، هێزەکانى حکومەت دووچارى شکستى گەورە بوون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێگەیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ چالاکییەکى پارتیزانیى هێزى پێشمەرگەى سنوورى دەڤەرى بادینان بوو، هێزێکى هاوبەشى هەردوو ڕێکخراوى ڕێنجبەران و شەهید حەمید، سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە نزیک زاخۆ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەکى سەربازى و لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستی بەسەردا بگرن و گورزێکى گەورە بە سەربازانى ڕەبایەکە بگەیەنن، پاشان دەست بەسەر چەک و جبەخانە و بڕێکى زۆر کەلوپەلى سەربازیدا گیرا و دواتر گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەشتمرێ ١٩٨٧

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

زانیاری زیاتر

شەڕى گردە هول ١٩٨٥

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر