محه‌مه‌د عهبدولڕەحیم محه‌مه‌د ناسراو به شێخ محەمەد هەرسین، ساڵی ١٩٥٤ بووه‌ته ئه‌ندامی لق له لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٥ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه، ساڵی ١٩٧٠ فه‌رمانده‌ی هێزی کارۆخ بووه.
ژیاننامه
محه‌مه‌د عهبدولڕەحیم محه‌مه‌د ناسراو به شێخ محەمەد هەرسین، ساڵی ١٩٢٧ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، تا پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی هه‌ر له سلێمانی خوێندووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی ولاتی ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٩ له كرده‌وه‌یه‌كی ته‌ماویدا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شوێن‌بزر بووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.
خه‌باتنامه
شێخ محەمەد هەرسین ساڵی ١٩٥٤ بووه‌ته ئه‌ندامی لق له لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ساڵی ١٩٥٨ بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، ساڵی ١٩٥٩ له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی گەلی کورد بووه، ساڵی ١٩٦٢ به یاوه‌ری محه‌مه‌د عه‌زیز له شاری سلێمانی حزبی گه‌لی كوردی دامه‌زراندووه كه ڕه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ له ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان كاری كردووه.
له ٢٧ی ئاداری ١٩٦٤ به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه و یه‌كێتی كورد (كاژیك) یه‌كیان گرتووه و بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (كاژیك)، ساڵی ١٩٦٤ له‌دوای كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ی ماوەت پشتگیری باڵی سه‌رۆكی دژ به باڵی مه‌كته‌بی سیاسی كردووه، ساڵی ١٩٦٤ هه‌وڵی ڕوونه‌دانی شه‌ڕی ناوخۆی داوه به‌ڵام له كاتی كێشه‌ی نێوان باڵی سه‌رۆك و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بڕیاری كاژیك بۆ پشتگیری باڵی سه‌رۆك و بۆ ئه‌وه‌ی مستەفا بارزانی به سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی ناوزه‌د بكه‌ن، له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ١٩٦٤دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) و ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكار بووه، له كۆتایی ساڵی ١٩٦٥ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ١٩٦٦ به‌شداری خولێكی سێ مانگه‌ی پاراستن له هه‌نده‌رانی كردووه، ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی حەوتەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٧ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار، ساڵی ١٩٦٧ له ده‌زگای پاراستن كاری كردووه، ساڵی ١٩٦٧ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕزگاری ئۆرگانی لێژنه‌ی لقی چوار بووه، له ١٥ی نیسانی ١٩٦٧ به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مستەفا بارزانی نوێنه‌ری كۆنفڕانسی (سه‌ربازی - ڕامیاری) كانی سماق (هه‌ولێر) بووه و به ڕیكوردهر وتاری سه‌رۆكی تۆمار كردووه و ئێستا ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه به‌رده‌سته.
ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی دانوستانكار بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه، ساڵی ١٩٧٠ فه‌رمانده‌ی هێزی کارۆخ بووه، ساڵی ١٩٧٠ جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستانی بووه و له هه‌مان ساڵدا كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێ، له ٢٥ی ئایاری ١٩٧١ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كردنی شوێنی كۆنگره له گوندی ناوپردان بووه، ساڵی ١٩٧٢ سكرتێری سه‌رۆك مستەفا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٧٣ به‌رپرسی دارایی شۆڕشی ئەیلوول و به‌رپرسی مه‌كته‌بی بازرگانی تاران له شانشینی ئێران بووه، له مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٧٤ وه‌ك نوێنه‌ری بازرگانی شۆڕشی ئەیلوول له شاری تاران كارئاسانی كردووه بۆ له چاپدانی یه‌كه‌مین ساڵنامه‌ی ڕه‌نگی شۆڕشی ئەیلوول.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٦٢ ـ ٣٦٣، ٤٠٧.
-
كاكامهم بوتاني، ذكریات عن أول تقویم جداري لثورة أیلول، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، مطبعة وزارة الثقافة، العدد ٤، أربیل، كانون الأول ١٩٩٧م، ص ٢٦.
-
ئه‌حمه‌د بێكه‌س، بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌حمه‌د بێكه‌س (كوردایه‌تی)، ئاماده‌كردنی دارا ئه‌حمه‌د بێكه‌س، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ـ ٢٠١٦ز)، ل ٢٠٩.
-
روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ٢٢٦.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٩١، ١٠٤.
-
حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له شنروێ وه بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ١١٤.
-
دلێر ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس، كاژیك، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره ٢١١٩، هه‌ولێر، ٢١ نیسانی ٢٠١٥ز، ل ٨.
-
ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر ١٠/٢/١٩٩٨ ـ ١٠/٢/٢٠٠٠، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٠ز)، ل ٩.
-
بارزانی هه‌میشه ده‌یگوت بڕوام به شای ئێران نییه، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ١٨١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ ئه‌یلولی ٢٠١٠ز، ل ٥.
-
شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة منارة ـ ٢٠٠٧م)، ص ١٥٧.
-
شیرزاد زكریا محمد، مجلس قیادة الثورة في كوردستان ـ العراق ١٩٦٤ ـ ١٩٧٠ دراسة تاریخیة سیاسیة عامة، (دهوك ـ مركز الدراسات الكوردیة وحفظ الوثائق ـ جامعة دهوك ـ مطبعة جامعة دهوك ـ ٢٠١٠م)، ص ٨٠.
-
عصمت شریف وانلي، كوردستان العراقیة هویة وطنیة (دراسة في ثورة ١٩٦١)، ترجمة الدكتورة سعاد محمد خضر، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین لاحیاء التراث الوثائقي والصحفي الكوردي ـ مطبعة شڤان ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣١٦، ٣٢٦.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٣٣١.
-
علي سنجاري، حقیقة مسیرة ثورة ١١ أیلول ١٩٦١، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٣م)، ص ص ٢٩٠، ٤٠٨.
-
عه‌بدوڵا ئاگرین، مێژووی شكۆداری كاژیك، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ٢١، ٤٠.
-
لالۆ عهبدولڕەحمان پێنجوێنی، نیو سه‌ده بۆ نیشتمان، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی چڤان ـ ٢٠١٢ز)، ل ٣٦.
-
اللجنة التحضیریة للمؤتمر الثاني لاتحاد الادباء الأكراد، جریدة التآخي، العدد ٧٥٩، بغداد، مطبعة دار الجاحظ، الأثنین، ١٤ حزیران ١٩٧١م، ص ٣.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ل ٢٠، ٦١ ـ ٦٢، ٦٦.
-
نجم ا‌لدین الیوسفي، ثورة أیلول المجیدة، (دهوك ـ الفرع الأول للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد ـ مطبعة كلیة الشریعة ـ ١٩٩٥م)، ص ٢٠.
-
هاوڕێ باخه‌وان، هاوڕێنامه بۆ مێژووی كوردستان و كورد، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ چاپخانه‌ی ڕوون ـ ١٩٩٩ز) ، ل ل ١٧٤ ـ ١٧٥.