شێخ غەریب شێخ عوسمان

شێخ غەریب شێخ عوسمان، پێشمەرگەیشۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گەلی عەلی بەگ شەهید بووە.


شێخ غەریب شێخ عوسمان، لەساڵی ١٩٤٢ لە گوندی باڵەکیانی شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەوار بووە،  ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لەلای فەرماندە سەید عاسی،  بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و سەرتیز و گەروەبێشێ و گەلی عەلی بەگ کردووە، لە ١٦ی نیسانی ١٩٧٤ لە کاتی هێرشبردنە سەر سوپای ڕژێمی عێراق لە گەلی عەلی بەگ لەگەڵ برایەکی بەناوی مستەفا غەریب شێخ کە ئەویش پێشمەرگە بووە، بە گولەی ڕژێمی عێراق شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر