شێخ باقر حسێن حەسەن قادر

شێخ باقر شێخ حسێن، ساڵی ١٩١٧ لە گوندی سۆڵەی سەربە ناحیەی قەرەداغ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و بۆتە ئەندامى پارتى و پلەی مامۆستای ئایینی شۆڕشی لەلایەن جەنابی مەلا مستەفا بارزانی پێ بەخشراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٧٤ شەهید بووە.


حسێن حەسەن قادر ناسراو، بە شێخ باقر شێخ حسێن، ساڵی ١٩١٧ لە گوندی سۆڵەی سەربە ناحیەی قەرەداغى پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاینی و تەکیەداری دەڤەرەکە بووە، قۆناغی سەرەتایی لەلای مەلا عەبدولکەریم لە بیارە تەواو کردووە، بۆ درێژەدان بە خوێندنی ئاینی چۆتە دەربەندیخان و خوێندنی مامۆستای ئایینی تەواو کردووە و مۆڵەتی مامۆستای ئایینی وەرگرتووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کوڕ و چوار کچ بووە.

شێخ باقر شێخ حسێن، ساڵی ١٩٦٣ پلەی ئەندامێتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پلەی مامۆستای ئاینی شۆڕشی لەلایەن جەنابی بارزانی نەمرەوە پێ بەخشراوە، بۆتە بەرپرسی ڕێکخستنی مامۆستایانی ئاینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەڤەری قەرەداغ و شارەزوور و شاری سلێمانی. ڕۆڵێکی باڵای بینیوە لە پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە و ئاراستەکردنی مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەکە بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە، هەروەها گەیاندنی پەیام و ڕێنمایەکانی سەرکردایەتی شۆڕش بۆ هێزی پێشمەرگە.  

لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٧٤ لەگەڵ شەهید حەمە شەمیرانی بەرپرسی هێزی شەمیرانی سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مزگەوتی گوندی سۆڵە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەییان ئەنجام داوە و هەواڵ گەیشتۆتە سوپاى عێراق، لەلایەن تۆپخانەکانی سوپاى عێراق بە چڕی تۆپبارانی گوندی سوڵەیان کردووە، لە ئەنجامدا شێخ باقر شێخ حسێن شەهید بووە.


سەرچاوە: 

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر