شوان میرخان بادین دۆری

شوان میرخان بادین دۆری ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی دۆرێ لە ناوچەی بارزان سەر بەقەزای مێرگەسور لەدایک بووە، کوڕی میرخان دۆریە کە بەشداری شۆڕشی بارزان لە (١٩٤٣-١٩٤٥)کردووە و یەکێک بووە لە هەڤاڵانی بارزانی نەمر لەکۆماری دیموکراتی کوردستان و دواتر لەکات ڕۆخاندنی کۆماری کوردستان لەشەڕەکانی ناوچەی شنۆ و بەرەی شەڕ لە مەرگەوەڕ لە ٢٥ی ئاداری١٩٤٧شەهید بووە، هەروەها یەکێک لەبراکانی بەناوی مەلا میرخان لەگەڵ بارزانی نەمر چۆتە ڕووسیا.


شوان میرخان بادین ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە لەلای حەسۆ میرخان دۆڵەمەری و لەشەڕەکانی شووش و شەرمن لەساڵی ١٩٦٢ و شەڕی سەری ئاکرێ بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٦٢ لەگەڵ بارزانی نەمر پەڕیوەتەوە بۆ ناوچەی سۆران هەر لەوساڵەدا لە شەڕەکانی سەری سەفین، سیساوە، سپیلک، خەلیفان، دۆڵی هیران و نازانین بەشداری بووە، ساڵی ١٩٦٤ پێشمەرگە بووە لەگەڵ تاهیر عوزێر ئاغای زراری، ساڵی ١٩٦٨ گواستراوەتەوە بۆ بارەگای بارزانی نەمر لەقەسرێ و دیلمان،  لەساڵی ١٩٦٩ و شەڕەکانی دەڤەری بارزان بەشدار بووە، هەر لە ساڵی ١٩٦٩ دوای ئەوەی کە سوپای عێراق ناوچەی پشدەر داگیردەکات، شوان میرخان یەکێک بووە لەو ٧٠ پێشمەرگەیەی کە بەفەرمانی بارزانی نەمر دەچن بۆ ئازادکردنی پێگەی (ماخوبزن) لە ناوچەی سەنگەسەر، دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆن و بەرپرسیارێتی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی شۆڕش لەحاجی ئۆمەرانی پێ سپێردراوە، دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ ڕۆشتووە بۆ ئوردوگای زێوە و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ کەرەج، لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی گوڵان و گەڕاوتەوە زێوە، لە ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ  ١٠٠ پێشمەرگە بەسەرپەرشتی کاک ئیدریس بارزانی و شێخ محەمەد خالید چۆتە کەتینە و ماوەی شەش مانگ لەوێ بووە.

لە ساڵی ١٩٨١ بەشدار بووە لەو مەفرەزانەی کە لەناوچەکانی بارزان و مێرگەسور و گۆڕەتوو چالاکیان ئەنجام داوە و زەبریان لە دوژمن وەشاندووە، لەساڵی ١٩٨٢ بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لەداستانی خواکوڕک بەشداری کردووە، دوایی شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان، لەگەڵ پێشمەرگەکانی دیکە ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی بارزان.

دووخوارزای بەناوی کەریم مستەفا حەدۆ و مستەفا شەکر مستەفا شەهیدن بوون، لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە، ئێستا بەپلەی عەقید لە فەرماندەیی بارزان درێژە بەخەباتی خۆی دەدات.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر