سەید مستەفا بنەکاولی

مستەفا جەعفەر یوسف، ناسراو به‌ (سه‌ید مسته‌فا بنه‌كاولی) له‌ ساڵی ١٩٦١ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ له‌ گوندی به‌رسیرینی سه‌ر به‌ قه‌زای ڕواندز شه‌هید ده‌بێت.


ژیاننامه‌

مستەفا جەعفەر یوسف، ناسراو به‌ (سه‌ید مسته‌فا بنه‌كاولی)، له‌ ساڵی ١٩٣٣ له‌گوندی بنه‌كاولی دۆڵی ئاكۆیانی سه‌ر به‌ قه‌زای ڕواندز له‌دایكبووه‌.


خه‌باتنامه‌

 سه‌ید مسته‌فا بنه‌كاولی له‌ ساڵی ١٩٦١ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ شۆڕشی ئەیلوول ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان، وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلێر و بوێر هه‌ر زوو جێگای خۆی ده‌گرێت و تا پله‌ی سه‌رلق له‌ به‌تالیۆنی هه‌ندرێنی هێزی باڵه‌ك پله‌ی سه‌ربازی ده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئازایه‌تیی شه‌هید له‌و داستانانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ شۆڕشی ئەیلوول به‌شداری كردوون، ته‌نانه‌ت له‌ داستانی هەندرێن ١٩٦٦ یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ هێرشی بۆ سه‌ر ڕه‌بایه‌ی كه‌پكه‌موو بردووه‌ و به‌ له‌ناوبردنی دوژمن له‌و ڕه‌بایه‌ ترس ده‌كه‌وێته‌ نێو هێزی دوژمن و به ‌ته‌واوی چیایه‌كه‌ به‌رده‌ده‌ن و گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ تۆمار ده‌كه‌ن.

مسته‌فا له‌ داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م وه‌كو كۆڕه‌ك، داره‌هیشك، ئارمووشه‌، گه‌لی عه‌لی به‌گ و...ئیدی چالاكانه‌ ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت، دواجار له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی باره‌گایه‌كه‌یان له‌ ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ كه‌ ده‌كه‌وته‌ گوندی به‌رسیرینی سه‌ر به‌ قه‌زای ڕواندز شه‌هید ده‌بێت، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ گۆڕستانی گوندی ئاكۆیان و به‌خاك ده‌سپێردرێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر