سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.


شەهید سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەى ئاوارەى سەر سنوورى تورکیا و عێراق بووە، ساڵى ١٩٨٣ ئاوارەى وڵاتى ئێران بوونە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بوونە.
ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە.
ساڵى ١٩٨٧ لەکاتى هێرشکردنە سەر دام و دەزگا و بارەگاکانى سوپاى عێراق لە قەزاى مێرگەسۆر بۆ مەبەستی ئازادکردنى شەهید دەکرێت. تەرمەکەى دەگوازرێتەوە بۆ پشتی چیایی پیرەفات لای رۆژهەڵات و لەگەڵ ٧ شەهیدی دیکە و بەسەرپەرشتی مولازم بابکر و عەبدوڵڵا قادۆ و لە بەرەبەیانی رۆژی دواتر دوای شوردنی لاشەی پیرۆزیان بە جل و بەرگی پێشمەرگایەتیانەوە بەخاک دەسپێردرێن.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

٢- چاوپێکەوتن لەگەڵ نەجم عەبدوڵڵا قادۆ لە بەشدارانی شەڕ مێرگەسۆر.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر