سەلیم ساڵح محەمەد خزر

سەلیم ساڵح پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و بەشداربووی ڕاپەرینی ١٩٩١ بووە، ساڵی ١٩٩١ لەگوندی قەشقە شەهید دەبێت.


شەهید سەلیم ساڵح لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی حەساری سەربە پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، سەلیم ساڵح خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئیلهام حەمید بووە و خاوەنی کوڕێک بووە بە ناوی مەسعود. 

سەلیم ساڵح پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووە و لە ساڵی ١٩٨٦ بۆتە پێشمەرگەی لێژنە ناوچەی بنەسڵاوە بە بەرپرسیارەتی ئەبو عەلی سەرسپی سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان. 

لە شۆڕشی گوڵان بەشداری چالاکییە پاتیزانیەکانی دەڤەری دارەتوو و بنەسڵاوە و دەشتی پردێ کردووە. بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و ئازادکردنی شارى هەولێر، پردێ، شوان، چەمچەماڵ، کەرکووک کردووە.

لە ٢٧ی تەموزی ١٩٩١ سەلیم ساڵح لەگەڵ حەوت هاوسەنگەری لە نزیک گوندی قەشقە و خوڕخوڕەی دەڤەری پردێ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و سەلیم ساڵح شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر